گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ حالەتی دیکەی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

2020.03.29 - 11:25
سێ حالەتی دیکەی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی سێ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە هەرسێکیان لە شاری هەولێرن. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری هەولێر دەستنیشانکران، کە سێ پیاوی تەمەن (54) و (35) و (34) ساڵانن. ، ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو کەسیان لە کەرەنتینە بوون و هاوڵاتی بیانین ئەوەی دیکەیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە.   لەئێستادا کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (128) تووشبوو، لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (51) نەخۆش چاکبوونەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.