گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی تەندروستی لەبارەى دەنگۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک لە کۆمەڵگەی سێبیران بە کۆرۆنا

2020.03.29 - 09:42
لێدوانی تەندروستی لەبارەى دەنگۆی گیانلەدەستدانی  منداڵێک لە کۆمەڵگەی سێبیران  بە کۆرۆنا
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەنگۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک بەهۆی کۆرۆناوە لە کۆمەڵگەی سیبیران ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، بەردەوامن لە پشکنینی هاووڵاتیانی کۆمەڵگەکە و پشکنینێکی زۆریان ئەنجامداوە. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی ئازاری 2020، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە کە گوایە "منداڵێکی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆمەڵگەی سێبیران لە شاری هەولێر گیانی لەدەستداوە." . لەوبارەیەوە سامان سڵێمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی هەولێر ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە". . وتیشی: "پەیجە نافەرمییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو هەواڵە درۆیانە بڵاودەکەنەوە بۆ ترساندنی خەڵک و زیادکردنی لایکی پەیجەکانیان، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاربن و هەواڵ لەو شوێنانەوە وەنەگرن". . بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانی تەندروستی بەردەوامن لە پشکنین بۆ هاوڵاتیانی کۆمەڵگەی سێبیران و ژمارەیەکی زۆر لە پشکنینیان ئەنجامداوە. . دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆمەڵگەی سێبیرانی سەربە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا، بەهۆی ئەوەی هاووڵاتییەکە کەرەنتینە نەکرابوو و بەرکەوتنی لەگەڵ هاوڵاتیانی کۆمەڵگەکە هەبوو، بۆیە سەرجەم دانیشتووانی کۆمەڵگەکە لە ماڵی خۆیان کەرەنتینە کران و پشکنینیان بۆ دەکرێت.