گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەڕەنسا هانا بۆ چین دەبات و پێویستی بە دەمامکە

2020.03.29 - 09:56
فەڕەنسا هانا بۆ چین دەبات و پێویستی بە دەمامکە
ناس کورد- وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى داوای یەک ملیار دەمامکی لە چین کردووە بۆ خۆپارێزی و ڕوبەڕوبوونەوەى بڵاوبوونەوەى نەخۆشی کۆرۆنا. . لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئۆلیڤییە ڤیران، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا وتی، "پردێکی ئاسمانیی چڕوپڕ هەیە لەنێوان فەڕەنسا و چین بۆئەوەى دەمامک و کەلوپەلی تایبەت هاوردە بکرێت، چونکە هەفتانە فەڕەنسا پێویستی بە 40 ملیۆن دەمامک هەیە." . وتیشی، "لەئێستادا فەڕەنسا هەفتانە تەنها هەشت ملیۆن دەمامک بەرهەمدەهێنێت و ئەوەشی زەخیرەکراوە بەشی دانیشتوان ناکات." . وەزیری تەندروستی ئاماژەى بەوەشکرد کە "ڕێگایەکی تر هەیە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییە پزیشکییەکان ئەویش بە بەرهەمهێنانی بەرهەمی زیاترە و دەبێت کۆمپانیا گەورەکان کار بکەن بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری دەمامک." . جەختیکردەوە کە دەمامکەکان تەنها لەلایەن ستافە پزیشکییەکانەوە بەکارناهێنرێن بەڵکو خەڵکی ئاسایی بەکاریدەهێنن بۆ خۆپارێزی.