گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامیەتی سلێمانی نزیکبوونەوەى لە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا ڕاگەیاند

2020.03.29 - 08:49
قایمقامیەتی سلێمانی نزیکبوونەوەى لە  سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا  ڕاگەیاند
ناس کورد- قائیمقامیەتی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات, "بە پشت بەستن بە پابەندبونی ئێوە چەند ھەفتەی داھاتوو نزیک دەبینەوە لە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا." . قائیمقامیەتی سلێمانی لە پەیامەکەدا دەڵێت، "ئەمە ساتەوەختێکی تەواو مێژوویە بۆ ھەرێمی کوردستان، داواتان لێ دەکەین ھاوشێوەی چەند ھەفتەی رابردوو دانبەخۆتاندا بگرن زۆرێک لە دژوارییەکانمان تێپەڕاندووە." . دەشڵێت، "لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پابەندی ڕێنماییەکان بن تا ئەو کاتەی مەترسی کۆرۆنا ڤایرۆس کەم دەبێتەوە و دواجار بە ھەوڵی ھەموان بەسەر ئەم دوژمنەی مرۆڤایەتی “کۆرۆنا”دا سەر دەکەوین." . وتەکامی قائیمقامی سلێمانی لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوایکرد، تاوەکو 15ی نیسان ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژبکرێتەوە و پێشبینیشی کردبوو، تاوەکو ئەوکاتە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە زۆر کەمبکرێتەوە. . شەوی ڕابردووش، حکومەتی هەرێم پشووی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە درێژکردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیار لە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە، کە 1ی نیسان کۆتایی دێت.