گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارەکان هێشتا بەرەو هەڵکشانە

مردن بەهۆی کۆرۆنا گەیشتە 30 هەزار کە سێ بەشیان لە ئەوروپایە

2020.03.29 - 08:37
مردن بەهۆی کۆرۆنا گەیشتە 30 هەزار کە سێ بەشیان لە ئەوروپایە
ناس کورد- تادێت ژمارەى توشبووان و مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، بەپێی دواین ئامار بۆ بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 30 هەزار و 883 کەس لە جیهاندا بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون کە زۆربەیان لە کیشوەری ئەوروپان. . ئاماری گشتیی توشبووانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 664 هەزار کەس لە جیهاندا و ئەمریکا لە پلەى یەکەمدا بە 123 هەزار توشبووەوە، دواتر ئیتاڵیا و ئەنجا چین. ژمارەى ئەو کەسانەشی لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 142 هەزار کەس. لەبارەى ژمارەى مردووانەوە، ئیتاڵیا زۆرترین زیانی پێگەیشتووە و ژمارەکە گەیشتووەتە 10 هەزار و 23 مردوو، دوای ئەویش ئیسپانیا دێت کە نزیکەى شەش هەزار دەبێت، دواتر چین کە سێ هەزار و 300 کەسە و ئەمریکا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئێرانیش زیاتر لە دوو هەزار مردوویان هەیە، وەک لە خشتەکەى خوارەوەدا دیارە.   تائێستا و سەرباری هەموو ئەو ڕێکارانەی کە لە جیهاندا دژی بڵاوبوونەوەى گیراونەتەبەر، بەڵام نەخۆشی کۆرۆنا خاوبوونەوەى پێوە دیار نییە، بە تایبەت لە ئەمریکا و ئەوروپا، بەپێی داتاکان، تاوەکو کۆتایی ڕۆژی 27ی ئازار (هەینی)، 596 هەزار توشبوو تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو کۆتایی 28ی مانگ (شەممە) ژمارەکە بووە بە 663 هەزار کەس، واتە لە یەک ڕۆژدا 67 هەزار کەس لە جیهاندا توشی نەخۆشییەکە بوون. . لەبارەى مردووانەوە، تاوەکو کۆتایی 28ی مانگ (شەممە)، 27 هەزار و 334 کەس مردبوون، بەڵام کۆتایی 28ی مانگ، واتە لە ماوەی 24 کاتژمێردا، ژمارەکە گەیشتە 30 هەزار و 862 مردوو، واتە لەو ڕۆژەدا سێ هەزار و 518 کەس لە جیهاندا مردوون.