گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەکی تورکی: ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە تورکیا نیو ملیۆن کەسە

2020.03.28 - 23:45
شارەزایەکی تورکی: ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە تورکیا نیو ملیۆن کەسە
ناس کورد- ماڵپەرێکی جیهانی لە زاری شارەزایەکی ئابوری تورکیاوە بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەیان دەشارنەوە، پێشبینی ئەوەشدەکات ژمارەی توشبوان بەکۆرۆناگەیشتبێتە نیو ملیۆن کەس. ،  ئەنان دۆگان، شارەزای ئابوری تورکی بە ماڵپەڕی"ئینسایدەرمانگی" کە تایبەتە بە کاروباری دارایی ڕاگەیاندوە: "حکومەتی تورکیا ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووانی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی دەشارێتەوە ژمارەکانیش زۆر لەوە زیاترن کە بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت". ، دۆگان، ئاماژەی بەوەکردوە: "پێش 11 ڕۆژ دەسەڵاتدارنی تورکیا یەکەم حاڵەتی مردنیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند لە ئێستادا و پاش 11 ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی یەکەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە ژمارەی مردن لە تورکیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوەتە 92 حاڵەت بەوەش ڕێژەی مردن بەو ڤایرۆسە لە تورکیا لە ئێستادابۆ 4500% دا بەرزبووەتەوە". ، ئەو شارەزا تورکییە ئەوەشی ڕاگەیاندوە: "بەگوێرەی زانیارییەکان لە 3ى ئەم مانگەدا ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا نۆ هەزار 200 کەس بووە، پێشبینی ئەوە دەکەم لە 21ی ئەم مانگەدا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسەکە گەیشتبێتە 500 هەزار کەس". ، ئەوەشی خستوەتە ڕوو:"تا ناوەڕاستی مانگی نیسانی داهاتوو ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا پێنج هەزار کەس تێپەڕدەکات". ، لێدوانەکانی ئەو شارەزا تورکییە لە کاتێکدایە بە وتەی  فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ژمارەی ئەو گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 92 کەس. ، پێشتریش سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندبوو، بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا 12 شارۆچکە و گوند لە تورکیا کەرەنتینکراون، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانیان ژیان لە 80%ـی تورکیا وه‌ستاوه‌.