گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێكى تەندروستى بەڕیتانیا: كۆرۆنا 20 هەزار کەسیشمان لی بکوژێت واتە كارێكى باشمان كردووە

2020.03.28 - 22:25
بەرپرسێكى تەندروستى بەڕیتانیا: كۆرۆنا 20 هەزار کەسیشمان لی بکوژێت واتە كارێكى باشمان كردووە
ناس کورد-   بەڕێوەبەرى خزمەتگوزارى تەندروستیى نيشتمانى لە بەريتانيا  دەڵێت، ئەگەر ڤايرۆسى كۆرۆنا بە مردنى كەمتر لە 20 هەزاركەس  لە بەريتانيا تێپەڕببێت، ئەوا واتاى ئەوەيە كارێكى باشیان كردوە. ، ستيڤن باويس، بەڕێوەبەرى خزمەتگوزارى تەندروستیى نيشتمانى لە بەريتانيا لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا ئاماژەى بەوەداوە، تا ئێستاش يەكەكانى چاودێرى ورد لە لەندەن پڕ نەبوون لە توشبوانى كۆرۆنا، دەستەى خزمەتگوزارى تەندروستیى نيشتمانى ژورى پرۆسەكانى بۆ پێشوازيكردن لە حاڵەتە خراپەكان ئامادە كردووە. ، ئاماژەى بەوەشداوە، دواى ئەوەى 260 گيانلەدەستدانى تر بە ڤايرۆسەكە تۆماركرا ژمارەى قوربانيان لە بەريتانيا هەزار کەسی تێپەڕاندوە و خێراييەكى ئاشكرا لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە وڵاتدا دەبينرێت. ، بەڕێوەبەرى خزمەتگوزارى تەندروستیى نيشتمانى لە بەريتانيا پێشى وايە، ئەگەر كەمتر لە 20 هەزار گيانلەدەستدانيش بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە بەريتانيان تۆمار كرا، ئەوا واتاى ئەوەيە كە كارێكى باشيان كردوە. ، تائێستا ژمارەى توشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە بەريتانيا 17 هەزار كەسى تێپەڕاندوە، لەنێويشياندا بۆريس جۆنسۆن، سەرۆكوەزيران و مات هانكوك، وەزيرى تەندروستى دەبينرێن.