گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای هێمن هەورامی بڵاوکرایەوە

2020.03.28 - 22:14
ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای هێمن هەورامی بڵاوکرایەوە
بەهۆی ئەوەی پێشتر سەردانی ئەوروپای کردبوو، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامدا ڕایگەیاند، ئەنجامی پشکنینەکەی نەرێنییە. ، هێمن هەورامی ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە: "وەک پابەندییەک بە رێنماییەتەندروستییەکان ، پاش ئەوەی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا داوای لەسەر جەم ئەو ھاوڵاتیانە کرد کە لە 1ی ئادارەوە سەفەری ئەوروپایان کردبوو، تێستی کۆرۆنا بکەن،بە سوپاسەوە ئەمرۆ لە لایەن تیمێکی تەندروستییەوە تێستەکەم بۆ کرا و سوپاس بۆ خوا ئەنجامەکە نێگەتیڤە". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "هۆکاری پشکنینەکە ئەوەیە لە 4ی ئادار بە سەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمان چووبووینە ئەلمانیا و لە 8ی ئادار گەرابووینەوە، بریاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کەرەنتین کردنی ئەوانەی لە دەرەوەی ولات دێنەوە لە 14ی ئادارەوە بوو. ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لەسەر جەم ھاووڵاتیان کردووە پابەندی رێنماییەکان بن و لە ماڵەوە بمێننەوە.