گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی سێ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنای لە هەرێم ڕاگەیاند

2020.03.28 - 21:51
وەزارەتی تەندروستی سێ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنای لە هەرێم ڕاگەیاند
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، سێ توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، کە یەکێکیان لە دهۆک و یەکێک لە ئاکرێ و حاڵەتێکیش لە دەربەندیخانە. ، لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژانەی خۆیدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆک و ئاکرێ و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون. ، لەئێستادا کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (125) تووشبوون، لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (51) نەخۆش چاکبوونەتەوە،