گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كێ كۆرۆناى بڵاوكردەوە و نەخۆشى ژمارە سفرە ؟

يەكەم توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا كێيە؟

2020.03.28 - 21:13
يەكەم توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا كێيە؟
ناس کورد-   بەپێى ڕاپۆرتێكى نهێنى كە دەست دەزگاكانى ڕاگەياندن كەوتوە ، يەكەم كەس لە جيهاندا كە توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە، ژنێكە لە شارى ووهان كە دوكانى فرۆشتنى ڕۆبيانى هەيە و بە نەخۆشى ژمارە سفر دادەنرێت. ، ڕۆژنامەى "ووڵ ستريت جۆرناڵ" ى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، ئەو ژنە ناوى "وى ويكسان"ە و تەمەنى 57 ساڵە سەلمێنراوە كە يەكەم كەس بووە توشى ڤايرۆسەكە بووە، لە بازاڕى خواردنە دەرياييەكانى چين دوكانى فرۆشتنى ڕۆبيانى هەيە. ، لاى خۆشيەوە ئەو ژنە بە ڕۆژنامەى "بييبر"ى چينى وتووە، بۆ يەكەمجار لە 10ی کۆتا مانگی 2019دا هەستى بە نەخۆشى كردوە و لەسەرەتادا وايزانيوە كە ئەنفلۆزايە، چونكە هەموو ساڵێك توش دەبێت، بەڵام دواتر بارودۆخى تێكچووە و  لە نەخۆشخانە كەرەنتين كراوەو بۆ ماوەى دوو هەفتە چارەسەرى وەرگرتوەو چاكبوەتەوە. ، ئەو ژنە ئاماژە بەوەشدەدات، دواتر دەركەوتوە كە فرۆشيارەكانى نزيك لەخۆشى توشكردوەو كچێكى و خوشكەزايەكى و مێردى خوشكەزاكەشى توشكردوە، ئەو ژنە ناشزانێت چۆن توشبوەو دەڵێت: "ئەگەرى هەيە لەو تەوالێتەوە توشبوبم كە هەموو فرۆشيارەكانى دەوروبەرم بەكارى دەهێنن". ، ئەو ژنە 57 ساڵە دواى بڵاوكردنەوەى ڤايرۆسەكە بۆ دەورەبەرى و كەسەكانى خۆى، ڤايرۆسەكە گواسترايەوە بۆ دەيان و سەدان و هەزاران كەسى تر لە شارەكە، دواتريش لە شارەكە چووە دەرەوەو نزيكەى 650 هەزار كەس لەجيهاندا توشبوون و نزيكەى 30 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە. ، وى لە مانگى يەكدا لە نەخۆشخانە هاتە دەرەوە و ئەوەش لەو كاتەدا بوو كە دەسەڵاتدرانى چين هەوڵى سەركوتكردنى ئەو دەنگۆيانەيان دەدا كە باس لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسێك دەكەن، بەڵام لە كۆتايدا دانينا بەوەدا كە ڤايرۆسەكە بڵاوبوەتەوەو ڕێوشوێنى بۆ كۆنترۆڵكردنى گرتەبەر، بەڵام بێهودەبوو و زياتر لە 81 هەزار كەس لەو وڵاتە توشى ڤايرۆسەكە بوون كە زۆرينەيان لە شارى ووهان بوون و دواتريش ڤايرۆسەكە بە جيهاندا بڵاوبويەوە، هەرچەند لە ئێستادا چين خەريكە ڤايرۆسەكە لە وڵاتەكەى كۆنترۆڵ دەكات. ، سەرەڕاى دۆزينەوەى يەكەم توشبوو تائێستا زانايان نازانن ڤايرۆسەكە لە ڕێگەى چیيەوە گواستراوەتە بۆ مرۆڤ، زۆرينەيان پێيان وايە كە لەڕێگەى شەمشەمەكوێرەوە گواستراوەتە گياندارێكى تر و دواتر بۆ مرۆڤ، گياندارە نێوەندگرەكەش تا ئێستا بەهێزترين ئەگەر "پانگۆلين"ە، بەڵام تەئكيد نەكراوەتەوە، چونكە دەيان گياندارى تر لەو بازاڕە دەفرۆشرێن.