گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆم هاینکس ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاند و گەڕایەوە ئەمریکا

2020.03.28 - 20:44
تۆم هاینکس ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاند و گەڕایەوە ئەمریکا
ناس کورد- پاش ئەوەی لە وڵاتی ئوسترالیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، تۆم هاینکس، ئەستێرەی بە ناوبانگی هۆڵیود لە نەخۆشییەکە چاکبووەوە  وگەڕایەوە ئەمریکا. , بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، تۆم هاینکس، ئەستێرەی سینەمای وڵاتی ئەمریکا و ڕیتا ویسلۆنی هاوسەری پاش وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی کۆرۆنا بۆ ماوەیەک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئوستورالیا، دوێنێ شەممە گەڕانەوە ئەمریکا. ,  ئاماژە بەوەکراوە، هاینکس پاش گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی شاری لۆس ئانجلۆس و لەکاتی نیشتنەوەی فرۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی ئەو شارە دەستی بە سەما کردووە و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندوە کە تەندروستی خۆی و هاوسەرەکەی زۆرباشە و کۆرۆنایان بەزاندوە. , پێشتر هاینکس و هاوسەرەکەی بەمەبەستی وێنەگرتنی فیلمێک چوبوونە ئوستورالیا و لەوێ توشی نەخۆشییەکەبوون دواجار بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە چارەسەریان وەرگرتووە پاش چاکبوونەوەشیان بۆ دڵنیایی ماوەیەک خۆیان کەرەنتینە کردوە. ,  تۆم هانکس یەکێک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ئەمریکا و جیهان، دوو جار خەڵاتی ئۆسکاری بردووەتەوە، لە 11ى ئەم مانگدا بڵاوکرایەوە کە خۆی و ڕیتای هاوسەری توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.