گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم ئەندامی خێزانێکی شاهانە لە جیهاندا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

2020.03.28 - 20:29
یەکەم ئەندامی خێزانێکی شاهانە لە جیهاندا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا
ناس کورد-   بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 شازادە "ماريا تێرێزا" شازادەى ئيسپانيا گيانىلەدەستدا و ئەوەش يەكەم ئەندامى خێزانى شاهانەيە لە جيهاندا بەو ڤايرۆسە گيانلەدەست بدات. ، ڕۆژنامەى "ميرۆر"ى بەريتانى بڵاويكردوەتەوە، ڕۆژى شەممە 28ی ئاداری 2020، شازادە ماريا لە تەمەنى 86 ساڵيدا بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە گيانىلەدەستداوە، كە لە خێزانى "بۆربۆن بارما"ى شاهانە بوە. ، لاى خۆشيەوە شازادە "سيكستون هێنرى" براى هەواڵەكەى پشتڕاست كردوەتەوەو ئاماژەى بەوەداوە كە خوشكەكەى بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە گيانىلەدەستداوە. ، شازادە ماريا تێرێزا لەساڵى 1933 لە شارى پاريسى پايتەختى فەرەنسا لە دايك بووە، لە خێزانى "بۆربۆن"ە كە دووەم لقى خێزانى پاشايەتى ئيسپانيايەو لە نەوەى "كيبتيان"ى فەرەنسيە". ، پێشتريش ڤايرۆسەكە چەندين خێزانى ترى پاشايەتى لە جيهاندا گرتبوەوە، لەوانەش شازادە "شارلز" شازادەى جێنشينى بەريتانيا و "ئەلبێرى دووەم" شازادەى ئيمارەتى مۆناكۆ. ، بەپێى دواين ئامار، تائێستا لە ئيسپانيا زياتر لە 72 هەزار كەس توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون، نزيكەى شەش هەزاريان گيانيان لەدەستداوەو زياتر لە 12 هەزار كەسيش چاكبونەتەوە، ژمارەكانيش بەردەوامن لە زيادبوون.