گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوای درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەکات

2020.03.28 - 19:17
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوای درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەکات
ناس کورد-   بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی پێشنیاری دەرێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەکات و داوایکردووە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوامبێت و پێشبینیش دەکات تاوەکو ئەوکاتە دۆخەکە بچێتە قۆناغێکی دڵخۆشکەرەوە.   سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: "باشترین پێشنیار بە بۆ چوونی من ئەوەیە حكومەت تا رۆژی 15-4 كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەردەوام بێت".   ئاماژەی بەوەشکردووە: " لە پێناو تەندروستی و ژیانی هەمووان، پێویستە بەهەمانشێوەی ئێستا بەچڕی قەدەغەکردنەکە بەڕێوەبچێت".   بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە نوسینەکەیدا ئەم چوار خاڵەی خستووەتەڕوو:   ۱. 15ی مانگی داهاتوو بەرچاوروونی تەواومان دەبێت لەسەر مەترسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی. ۲. لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا ِ ژمارەکانیش زیاد بکات ترسمان نییە. ۳. پێشبینی دەکەم دوای 15ی مانگی داهاتوو  بچینە قۆناغێکی دڵخۆشکەرەوە. ٤. ئەگەر هاوڵاتیان تا 15ی مانگی داهاتوو پابەندی رێنماییەکان بن باشترین ئەنجممان دەبێت لە شەری کۆرۆنادا.