گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزايەك: ئەمريكا لە بەردەم دەرگاى پەتايەكى كارەساتهێنەرى تەواوەتیدايە

بۆچى ئەمريكا بووە ناوەندى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا؟

2020.03.28 - 19:11
بۆچى ئەمريكا بووە ناوەندى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا؟
ناس کورد-

ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا لە تۆماركردنى ژمارەى توشبواندا بووەتە يەكەمى ڕيزبەندى لە جيهاندا، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ژمارەى گيانلەدەستدان لەچاو چەندين وڵاتى تردا كەمترە، بەڵام ئايا هۆكارى ئەو ژمارە زۆرەى توشبووان چيە؟

. لەكۆتايى مانگى کانونی دووەم ئەمساڵدا ئەمريكا تۆماركردنى يەكەم توشبوى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕاگەياند، بەڵام لەچاو هەر وڵاتێكى تر ژمارەكان زۆر بە خێرايى زياديان كرد و تائێستا (شەممە، 28ی ئازاری 2020) نزيكەى 105 هەزار توشبووى تۆمار كردوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى كە هەزار و 715 گيانلەدەستدانى تۆماركردوە و لەچاو وڵاتەكانى "ئيتاڵيا، ئيسپانيا، چين، ئێران و فەرەنسا" كەمترە، كە ئەو وڵاتانە ژمارەى توشبوەكانيان لە ئەمريكا كەمترە، شارى نيويۆرك بە ناوەندى ڤايرۆسەكە دادەنرێت كە نزيكەى 45 هەزار توشبوو و زياتر لە 500 گيانلەدەستدانى تێدا تۆمار كراوە. . ترامپ و سيستمى سياسى؟ لە سەرەتاى قەيرانەكەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا لە مەترسیيەكانى ڤايرۆسەكەى كەمكردەوە ئەوەش پێچەوانەى بۆچوونى بەرپرسانى تەندروستى ئەو وڵاتە بوو، لەگەڵ زيادبوونى ژمارەى توشبووان چيتر دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە نەيانتوانى بەدواى ئەو كەسانەدا بچن كە پەيوەنديان لەگەڵ توشبواندا هەبووە، چونكە ئامێڕى پشكنينى پێويست بەردەست نەبوو بۆ ئەوەى پشكنينەكان مەودايەكى فراوان بگرێتەوە. . حكومەتى ئەمريكيش ڕەتيكردەوە كە هەندێك ڕێوشوێن بسەپێنێت، ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى ڤايرۆسەكە زياتر تەشەنە بكات و دواى ئەوەش درەنگ بوو بۆ سەپاندنى ئەو ڕێوشوێنانە، هەروەها ناوەندى بەرەنگاربونەوەى نەخۆشيەكانيش پشكنينى نا دروستيان نارد بۆ ولايەتەكان و حكومەت كۆتوبەندەكانى لانەبرد. . گابور كيلن، بەڕێوەبەرى بەشى پزيشكى فرياكەوتن لە زانكۆى "جۆن هۆبكينز" بە ئاژانسى فرانس پرێرسى وتوە: "ئەگەر بمانتوانيانە ئەو كەسانە ديارى بكەين كە پەيوەنديان لەگەڵ توشبواندا هەبووە، ئەوا خێراتر توشبوانمان دەستنيشان دەكرد و جياماندەكردنەوە و ئەو ناوچانەشى كە توشبى زۆريان تێدابوو داماندەبڕین". . كۆرياى باشور بە وڵاتێكى نمونەيى دادەنرێت لە شێوازى كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسەكەدا بەبێ ئەوەى ڕێوشوێنى قەدەغەى هاتوچۆ و داخستنى چەندين شوێن بسەپێنێت، ئەوەش لە ڕێگەى ستراتيژى پشكنينى هەمووان و جياكردنەوەى توشبووان، بەهۆى ئەوەى پشكنينى بەكۆمەڵيان نەكرد و بەرپرسانى ئەمريكاش بەرگرى لەخۆيان دەكەن و دەڵێن، لە شێوازەكەى كۆرياى باشور هەندێك جار پشكنينەكان هەڵەيان تێدابوە و كەسانێك توشبوو نەبوون بە توشبوو هەژمار دەكران. . لاى خۆيەوە "گابور كيلين" ئاماژەى بەوەداوە: "ئەوەى من فێرى خوێندكارەكانمى دەكەم لە بەشى پزيشكى ئەوەيە كە "هەر شتێك" باشترە لە "هيچ شتێك" تا كاتەكە زوتر بێت ئەوە سودى زياتر دەبێت". . لاى خۆشيەوە "تۆماس ساى" مامۆستاى زانكۆى "هارڤارد" دەڵێت: "ئەمريكا گروپێكى يەكگرتوو نييە، 50 ولايەتى هەيە و هەر ولايەتە جوڵە و بڕيار و ئيدارى تەندروستى ناوخۆيى خۆى هەيە، پێويستمان بە هەوڵى نيشتمانى راستەقينە هەيە بە تەنسيق كردن"، هۆشداريش دەدات لەوەى كە كاردانەوەى جياواز لە نێوان ولايەتەكاندا دەبێتە هۆى جوڵەى هاوڵاتيان و ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى ولايەتى تر ڤايرۆسەكەى تێدا بڵاوببێتەوە وەك ئەوەى لە نيويۆرك ڕويدا. . چارەسەر چييە؟ لە ڕۆژى هەيني 27ی ئاداری 2020وە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دەستیكرد بە كەرەنتينە كردنى زياتر لە %60ى هاوڵاتيان لە ماڵەكانى خۆيان، واتا تائێستا زياتر لە %30 هاوڵاتيانى ئەو وڵاتە لەكۆى 330 مليۆن كەس قەدەغەكردنى هاتوچۆ و مانەوە لە ماڵەكانياندا نەسەپێنراوە بەسەرياندا. . هەمووان كۆكن لەسەر خاڵێك ئەويش تێكەڵاونەبوونى كۆمەڵايەتيیە بۆ ئەوەى ڤايرۆسەكە زياتر تەشەنە نەكات و پەستانى زۆر نەكەوێتە سەر نەخۆشخانەكان وەك لە شارى نيويۆرک ڕويدا، سەرەڕاى بونى ئەو ژمارە زۆرەى توشبووان ڕێژەى مردن لە ئەمريكا %1.5ە لەكاتێكدا لە ئيتاڵيا %10يە و لە ئيسپانيا %7.7ە. . شارەزايان دەڵێن، ئەو ڕێژەيە دڵنياكەرەوە نييە، لاى خۆيەوە "ديڤيد فيسمان" شارەزاى بوارى پەتاكان لەزانكۆى "تۆرۆنتۆ" دەڵێت: "ڕێژەى گيان لەدەستدان بە ڤايرۆسەكە زياد دەكات، چونكە توشبوون تا مردن كاتى دەوێت، پێشبينى ئەوە دەكەم كە ئەمريكا لەبەردەم دەرگاى پەتايەكى كارەساتهێنەرى تەواوەتى دايە". . گابور كيلن، بەڕێوەبەرى بەشى پزيشكى فرياكەوتن لە زانكۆى جۆن هۆبكينز دەڵێت، ئەگەرى هەيە بە تێپەڕبونى كات ڤايرۆسى كۆرۆنا كەمتر كوشندە بێت، بەتايبەتى لە وەرزى گەرما و شێدار كە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە خاوتر دەبێتەوە.