گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆڵەمێشی مردوەکان کە سوتێنراون لە گۆزەیەکدا ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە

ئاژانسێکی جیهانی: ژمارەی مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین زۆرلەو زیاترە کە ڕاگەیاندراوە

2020.03.28 - 18:51
ئاژانسێکی جیهانی: ژمارەی مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین زۆرلەو زیاترە کە ڕاگەیاندراوە
ناس کورد- ئاژانسێکی هەواڵی جیهانیی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ژمارەی مردوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین زۆر لەوە زیاتر بێت کە پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە ڕاگەیەندراوە. . ئاژانسی "بلومبێرگ"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی چین ڕایگەیاند کە توانیویەتی گەمارۆی نەخۆشییەکە بدات و کۆتایی پێبهێنێت، لە ئێستادا دەستیکردوە بە ڕادەستکردنی خۆڵەمێشی مردووەکان بە خانەوادەکانیان کە پێشتر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە، بەڵام دەرکەوتووە ژمارەی ئەوانەی مردوون بە ڤایرۆسەکە زۆرە لەوە زیاترە کە پێشتر ڕاگەیاندراوە کە سێ هەزار و 300 کەسن. . بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوەکردوە، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتی چین چەندین وێنەی جواراوجۆری ئەو گۆزانەیان بڵاوکردوەتەوە کە خۆڵەمێشی مردووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدایە، تەنها لەیەکێک پەرستگاکانی شاری ووهان کە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە بوو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی چین پێنج هەزار گۆزەی خۆڵەمێشی ڕادەستکردوە. . بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەوەشی خستوەتە ڕوو، هەرچەندە هەوڵی زۆری داوە زانیاری تەواو وەربگرێت لە سەر ژمارەی ئەو گۆزە خۆڵەمێشانە کە ڕادەستی یەکێک لە پەرستگاکانی شاری ووهان کراوە، بەڵام کارمەندانی پەرستگاکە بەبیانەوەی ئەوەی کە زانیاری تەواویان لەسەرئەو بابەتە نییە ڕەتیانکردوەتەوە هیچ بدرکێنن. . پاش سەرهەلەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین لە کۆتایی ساڵی 2019، حکومەتی ئەو وڵاتە وەک نەرێتێکی ئاینی بوزی گواستنەوە و سوتاندنی تەرمی مردوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتە ئەستۆ و تیمی تایبەتی بۆ گۆاستنەوە و سوتاندی قوربانیانی ڤایرۆسەکە دروستکرد. . لە ئێستادا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و ئیتاڵیا لە هەڵکشانێکی مەترسیداردایە ژمارە مردوانیش بەو ڤایرۆسە لەو دوو وڵاتە زۆر زیاتره لەوەی کە چین بە فەرمی پێشتر ڕایگەیاندوە. ڕایگەیاندوە.