گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووی ژمارە 27ی کۆرۆنا لە شاری ووهانی چین چەند نهێنییەك ئاشكرا دەكات

2020.03.28 - 15:13
توشبووی ژمارە 27ی کۆرۆنا لە شاری ووهانی چین چەند نهێنییەك ئاشكرا دەكات
ناس کورد- بەپێی وتەی فرۆشیارێكی خۆراكە دەریاییەكان لە شاری ووهانی چین کە لە سەرەتاوە تووشی ڤایرۆسەكە بووە، گەر چین لە هەنگاوی یەكەمدا بە خەمساردییەوە مامەڵەی لەگەڵ پەتاكە نەكردایە ئەوا كەمترین قوربانیی لێدەكەوتەوە. . لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریک، فرۆشیارێكی خواردنە دەریاییەکان لە بازاڕەكانی شاری ووهانی چین باس لە چركەساتی سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشیەكە لە ناوچەكەیان دەكات. . ئەو فرۆشیارە كە ناوی (وی )یە و 27هەمینی كەسی سەرەتایە كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، پێوایە سەرەتا پەتاكە لە ناوچەكەیاندا لە سەرئاوێكی هاوبەشەوە بڵاوبووەتەوە و دەڵێت، گەر سەرەتا بەپێی پێویست حكومەت بجوڵایەتەوە ئەوا قوربانیەكان زۆر لەوەی ئێستا كەمتر دەبوون. . وی كە تەمەنی 57 ساڵانە و بۆ یەكەمجار لە 10 مانگی كانوونی یەكەمی كۆتای ساڵی ڕابردوو هەستی بە نیشانەكانی نەخۆشیەكە كردووە و كاتێك گەیەنراوەتە نەخۆشخانەكە پزیشكەكان حاڵەتەكەیان بە مەترسیدار وەسف كردووە، ئەوەشیان پێڕاگەیاندووە كە ئەو نەخۆشیە ڕەحم بەكەس ناكات. . لەدوای خەواندنی لە نەخۆشخانە،وردە وردە هاوپیشەكانی كە لەبازاڕەكە كاریان كردووە لەو نەخۆشخانەیە داخڵ کراون. .

وی مانگی شوباتی ئەمساڵ نەخۆشخانەی بەجێهێڵاوە و چاكبووەتەوە، دەشڵێت، لە سەرەتادا بەرپرسانی چین، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیان لەو پەتایە ئاگادار نەكردووەتەوە.

. بەگوێرەی میدیاكانیش، لە سەرەتادا چین پزیشكەكانی ناچار كردوە بێدەنگ بن و هیچ زانیارییەك لەسەر نەخۆشەكان نەدركێنن. . دوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە بە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی هوبیدا، دواتر چین ناچاردەبێت چەند ڕێوشوێنێكی توند بگرێتەبەر و توانی قۆناغی پڕمەترسی تێپەڕێنیت و لەئێستادا خەریكە ژیان دەچێتەوە سەر ڕیچكە ئاساییەكەی خۆی بەڵام وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئێران و چەند وڵاتێکی تر گیریان بەدەست نەخۆشییەکەوە خواردووە.