گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شیرەکەى بۆ دەرمان بەکاردەهێنرێت

گومانەکان دەچنە سەر مێروولەخۆر کە ڕەنگە جیهانى توشى کۆرۆنا کردبێت

2020.03.28 - 14:50
گومانەکان دەچنە سەر مێروولەخۆر کە ڕەنگە جیهانى توشى کۆرۆنا کردبێت
ناس کورد- توێژینەوەیەکى مەیدانى ئاشکرای دەکات کە ڕەنگە ئاژەڵى پەنگۆل (مێروولەخۆر) کە بە قاچاخ براوەتە چین هەڵگرى جۆرە ڤایرۆسێک بووبێت کە پەیوەندیدارە بە ڤایرۆسى کۆرۆنا کە بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. . پەنگۆل ئاژەڵێكی شیردەرە و گۆشتەكەی لە كاروباری پزیشكی کۆندا بەكاردەهێنرێت و بەقاچاخ لە بازاڕەكانی جیهاندا ئەو ئاژەڵە كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت. . بەپێی هەواڵی پێگەى بی بی سی، ئەو تیمەی كە توێژینەوەیەكەیان ئەنجامداوە داوا دەكەن كڕین و فرۆشتن بەو جۆرە ئاژەڵە قەدەغە بكرێت بۆ ئەوەی هیچ مەترسیەكی تر لەئایندەدا دروست نەكات. . پەنگۆل لە ئاژەڵەكانی تر زیاتر بەشێوەیەكی نایاسایی كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت. . پشكنینەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە کە شەمشەمە كوێرەش هەڵگری چەند ڕەچەڵەكێكە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەزۆر لەو ڤایرۆسە دەچێت كە ئێستا چووەتە لاشەی مرۆڤەوە. . بەپێی چەند شریتێكی توێژینەوە كە لەلایەن ڕۆژنامەی نیتچەرەوە بڵاوكراوەتەوە، توێژەران جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە، بەڵگە جینییەکانى ئاژەڵی پەنگۆل ئەوە دەخوازێت بە ورییاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و پێویستە كڕین و فرۆشتنی لەبازاڕی گیانلەوەرە ماڵیەكاندا قەدەغە بكرێت. . توێژەران داواشیان كردووە، زیاتر چاودێری ئاژەڵی پەنگۆڵ بكرێت لە چین و خۆرهەڵاتی ئاسیا بۆ زانینی ئەوەی ئایا ڕۆڵی لە گواستنەوەی ڤایرۆسەكە و مەترسیەكانی گواستنەوەی ڤایرۆس لەئایندەدا هەبووە و دەبێت. . باس لەوەش كراوە، لەئێستادا بازرگانیەكی نایاسایی بەو ئاژەڵەوە دەكرێت كە خەریكە بەرەو قڕكردن دەچێت و لەئاسیادا بۆ بەكارهێنانی دەرمان لەبواری پزیشكی كۆنی چینی خواستێكی زۆری لەسەرە و گۆشتەكەشی بەتام و بەچێژ ناودەبرێت.