گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سەدا یەکی خەڵک بڕوای بە نەخۆشییەکە نییە

87%ی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەخۆشی کۆرۆنایان بە هەند وەرگرتووە

2020.03.28 - 14:26
87%ی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەخۆشی کۆرۆنایان بە هەند وەرگرتووە
ناس کورد- بەپێی ڕاپرسییەکی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، 86.9%ی خەڵکی هەرێم نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنایان زۆر بە هەند یاخود بە هەند وەرگرتووە. ڕاپرسییەکە ئۆنلاین ئەنجامدراوە لەلایەن دەستەى ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، ڕۆژی 24ی ئازاری 2020 دەستیپێکردووە و 48 کاتژمێری خایاندووە، 49 هەزار و 37 کەس بەشدارییان تێدا کردووە. وەک لە هێڵکارییەکەی خوارەوەدا دەرکەوتووە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زۆر بە هەند وەرگرتن (57.9%) و بە هەند وەرگرتنی (29%) نەخۆشییەکە زۆر بەرزە، جیاوازییەک لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا زۆر کەمە. تەنها لە 1%ی بەشداربووان بڕوایان بە نەخۆشییەکە نییە.   بەپێی بیروبۆچونی بەشداربووان، باشترین سێ ڕێگا بۆ خۆپارێزی لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە، دورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان (85.4%)، شتنی دەستەکان بە شێوەیەکی بەردەوامە (77.3%)، هەروەها دەرنەچوون لە ماڵەوە کە ڕێژەکەى (64.9%)یە.     لەبارەى پابەندبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنمایی و ڕێکارەکانی حکومەت، ڕێژەی پابەندبوون زۆر بەرزە، ڕێژەى زۆر پابەندی 62%یە، ڕێژەى پابەندە بریتییە لە 30.9%، تەنها 6%ی هاوڵاتیان پابەندی ڕێنمایی و ڕێکارەکان نەبوون.   بۆ تەماشاکردنی و بینینی تەواوی ڕاپۆرتەکە کلیکی ئێرە بکە.