گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

48 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەنرا.. ئاماری گشتیی بەرزبووەوە

2020.03.28 - 13:45
48 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەنرا.. ئاماری گشتیی بەرزبووەوە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی عێراق 48 حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای لە عێراق ڕاگەیاند و ژمارەى گشتیی توشبووانیش بەرزبووەوە بۆ 506 کەس. . لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، نۆ حاڵەت لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا، 10 حاڵەت لە نەجەف، شەش لە بەسرە، پێنج لە هەولێر، پێنج لە دهۆک، چوار لە موسەنا، سێ لە کەربەلا، دوو لە واست، لە سلێمانی و و کەرکوک و دیالە و میسان یەکی حاڵەتێک تۆمار کراوە. . دەشڵێت، دوو حاڵەتی مردنی نوێی یەکێکیان لە بەغدا و ئەوی تر لە بەسرە تۆمار کراوە، هاوکات نۆ حاڵەتی نوێی چاکبوونەوەش لە پارێزگا جیاوازەکان تۆمار کراوە. . ڕاگەیەنراوەکە دواین ئاماری کۆرۆنای ڕاگەیاندووە، تائێستا 506 توشبوو، 42 مردن و 131 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمار کراوە.