گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەک هەندێ وڵات نەخۆشەکانمان بێچارەسەر جێناهێڵین

ڕۆحانی: لە 90%ى خەرجییەكانی چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا دابین دەكەین

2020.03.28 - 13:21
ڕۆحانی: لە 90%ى خەرجییەكانی چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا دابین دەكەین
ناس کورد- سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند، سیستمی تەندروستیان بەشێوەیەك توندوتۆڵە لەگەڵ سەرهەڵدانی سەخترین قەیرانیشدا دەتوانن خزمەتگوزاری و بیمەی تەندروستی بێبەرامبەر پێشكەش هاوڵاتیانیان بكەن. . لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ستافی لیژنەی ڕوبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەو وڵاتەكەیدا، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند، دەوڵەت و بیمەی تەندروستی وڵاتەكەیان لە 90%ى خەرجی چارەسەر بۆ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابین دەكات. . ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئێران وەكو هەندێ وڵات نییە كە نەخۆشەكانیان لە هۆڵی نەخۆشخانەكاندا بێ چارەسەر بەجێ دەهێڵن و چارەنوسیان بەنادیاری دەهێڵنەوە. . ڕۆحانی جەختی لەوەشكردووەتەوە، بنەماكانی تەندروستیان بەشێوەیەك توندوتۆڵە لەكاتی سەرهەڵدانی هەر جۆرە قەیرانێكی سەختیشدا ئامادەی گەیاندنی  خزمەتگوزارین. . وتەكانی سەرۆككۆماری ئێران لەكاتێكدایە، دوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا لەلایەن ژمارەیەك بەرپرسی دیاری ئێرانەوە ڕەخنە لە كەموكورتی و نەبونی كەرەستەی پێویستی پزیشكی لەنەخۆشخانەكانی ئێراندا كرا.