گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی گواستنەوەی كۆرۆنا لەڕێگەی هەواوە تەندروستی ئێران ڕونكردنەوە دەدات

2020.03.28 - 13:04
لەبارەی گواستنەوەی كۆرۆنا لەڕێگەی هەواوە تەندروستی ئێران ڕونكردنەوە دەدات
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی ئێران لەسەر مانەوە و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی هەواوە ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و پێچەوانەی میدیا فەرمیەكانی حكومەت دەڵێت، ئەو ڤایرۆسە بەڕێگەی هەوا بڵاو نابێتەوە. . ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئازاری 2020، كیانووش جیهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەوادا بڵاو نابێتەوە، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت كە لە سنورێكی بچوكدا توشبووان مامەڵە لەگەڵ یەكتردا بكەن. . وتەكانی وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی لەكاتێكدایە، پێشتر ئاژانسی سەداو سیمای فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر زاری بەرپرسانی تەندروستیەوە بڵاوی كردەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی هەوادا بڵاو دەبێتەوە و بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر لە هەوادا دەمێنێتەوە. . جیهانپور دواین ئامارەکانی کۆرۆنای لە ئێران ڕاگەیاند و وتی، لە نیوەڕۆی دوێنێوە تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ هەزار و 76 حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە و ژمارەی گشتیی توشبووانیش گەیشتووەتە 35 هەزار و 408 کەس. . لەبارەى مردووانیش، جیهانپور وتی، 139 حاڵەتی مردنی نوێ تۆمارکراوە و ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە دوو هەزار و 517 کەس. . وتیشی، ژمارەى گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتووەتە 11 هەزار و 679 کەس.