گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

80 وڵات داوای قەرزیان لێكردووین

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: پێویستیمان بەزیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلارە بۆ بوژانەوەی بازاڕ 

2020.03.28 - 11:59
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: پێویستیمان بەزیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلارە بۆ بوژانەوەی بازاڕ 
ناس کورد-   سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تووشی قەیرانێكی خراپتر بوون لەقەیرانی دارایی ساڵی 2009، نزیكەی 80 وڵات كە سەرچاوەی داهاتیان نزمە داوای قەرزییان كردووە. . كریستالینا گۆرگیۆدا سەرۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، ڕوبەڕووی داكشانێكى ئابوورى بوونەتەوە لەقەیرانی ئابوری ساڵی 2009 خراپترە. . وتیشى "لە ئێستادا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو دۆخە كە هاتووەتە ئاراوە لانیكەم پێوییستمان بە 2 تریلیۆن و نیو دۆلار هەیە". . كریستیالینا باسی لەوەشكردووە، وڵاتان لەبازاڕی نوێدا سەرچاوەی داهاتیان مسۆگەر نییە و نزمە و بەشێكی زۆریشیان قەرزارن. . سەرۆكی سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، نزیكەی 80 وڵات كە داهاتیان نزمە لەسندوقی دراوی نێو دەوڵەتی بەهۆی ئەو دۆخە ئابورییەوە داوای قەرزی بەپەلەیان كردووە. . وتەكانی ئەو بەرپرسە باڵایەى سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی لەكاتێكدایە، ئەمریكا بودجەیەكی زیاتر لە 2 تریلیۆن دۆلاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڕوداوەكانی دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخانكردووە و دەیەوێت ئەو پەتایە كاریگەری خراپتر بەسەر ئابورییەكەوە بەجێنەهێڵێت.