گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا كۆرۆنا بەجل و بەرگەوە دەلکێت؟

2020.03.28 - 11:11
ئایا كۆرۆنا بەجل و بەرگەوە دەلکێت؟
ناس كورد-   پسپۆڕانی تەندروستی و ناوەندێكی تایبەتمەندی ئەمریكا دەڵێن، گەرچی هیشتا ڕوون نیە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەجل و بەرگەوە دەلکێت یاخود نا، بەڵام ئەوە مایەی مەترسی گەورە نییە و پێیوستە لەكاتی گومانی بەركەوتنی جلەكان بەتەنە پیسەكان دەستبەجێ دابكەندرێن و بشۆردرێن. . شارەزایانی تەندروستی ئەوەیان ڕونكردووەتەوە، پێویست بە نیگەرانی و ترسی  زۆر ناكات لەڕێگەی جلوبەرگەوە مرۆڤ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، بەڵام چەند هەنگاوێكی سادە هەن دەتوانرێت بۆ پاکژی بگیردرێتەبەر لەپاڵ پێویستی دەستشوشتن بەئاو و سابون بۆ ماوەی زیاتر لە 20 چركە بەمەبەستی خۆپارێزی لەكۆرۆنا. . بەپێی وتەى شارەزایان، كۆرۆنا لەسەر تەنە ڕەقەكان لەوانە مس و پلاستیك و فافۆن بۆ ماوەی 3 ڕۆژ دەمێنیتەوە و لەهەواشدا چەند كاتژمێرێك، بەڵام تا ئێستا باس لەجل و بەرگ نەكراوە. . بەپێی توێژینەوەیەكی ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكان و خۆپارێزی ئەمریكا، مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسەكە لەڕێگەی دەست لێدان لە تەنە پلاستیكی و مس و فافۆنەكان كەمتر باوە وەكو توشبوون لەڕێگەی دڵۆپەوە بۆ نمونە كۆكە و پژمەی كەسی توشبوو. . بەڵام چەند ڕێگەیەكی خۆپارێزی بۆ پاکی جل و بەرگ و جەستە گرنگن کە ئەم ڕێگایانەی لای خوارەوەن: . یەكەم : بەپێی ئەنجەلیك كۆرسالس كە توێژەر و مامۆستای نەخۆشیەكانی گورچیلەیە لەزانكۆی جۆن جای ئەمریكا، دەبێت لەكاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە خێرا پێڵاو جل و بەرگەكان دابكەندرێن و بشۆردرێن. . بەپێی وتەكانی كۆرسالس ئەم هەنگاوە بۆ ئەوانە زۆر پێویستن كە دەچنە دەرەوە و ئامرازەكانی گەیاندنی گشتی بەكاردەهێنن بۆ نمونە سواربوونی شەمەنەفەر و میترۆ و دەست و جلو بەرگیان بەر شتەكان دەكەوێت و ئەگەری ئەوەش هەیە مامەڵە لەگەڵ كەسانی توشبوودا بكەن. . دووەم: شتنی دەست بەئاوو سابوون زۆر بەخێرایی و هەروەها شۆردنی جلەكان بەپەلە و لەكاتی شۆردنی دەست و جلەكاندا نابێت پرشی ئەو شۆردنە بەر شتی تر بكەوێت. . كۆرسالس باسی لەوەكردووە، هەندێك كەرەستەی جلوبەرگ ڕەنگە كەرەستەی كانزای و پلاستیكیان تێكەڵ بكرێت كە ڤایرۆسەكە بەوانەوە دەنوسێت، بەڵام ڕوونیە بەجلو بەرگەوە دەنوسێت یاخود نانوسێت.   ئەو توێژەرە داواشیكردووە، گەر جلو بەرگەكان بەر تەنێكی پیس كەوتن گومانی بوونی ڤایرۆسەكەیان تێدا كرا پێویستە دەستبەجێ ئەو جلانە دابكەندرێن و بشۆردرێن.