گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر ئاستی ئەوروپا بچوكترین قوربانی كۆرۆنایە

مەرگی لەناکاوى كچكێكی نەوجەوان لەپاش کۆکەیەکى کەم

2020.03.27 - 23:45
مەرگی لەناکاوى كچكێكی نەوجەوان  لەپاش کۆکەیەکى کەم
ناس کورد-   ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست بڵاوی كردەوە، كچكێكی نەوجەوانی فەڕەنسی وەكو بچوكترین قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەوروپا بەشێوەیەكی كتوپڕ بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە لەكاتێكدا تەندروستیشی زۆر باش بووە. . ڕۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، ئەو كچە نەوجەوانە تەمەنی 16 ساڵانەو ناوی ژولی بووە و خوێندكار بووە دوای ئەوەی توشی ڤایرۆسەكە بووە كتوپڕ مردووە. كەسوكاری ژوولی بەڕۆژنامەكەیان وتوە، سەرەتا چەند كۆكەیەكی هەبووە بەڵام تەندروستی زۆر بەخێرایی و بەتوندی بەرەو تێكچوون چوو، ناتوانن ئەو دۆخە قبوڵ بکەن چونكە ئەوان زۆر بەسروشتی دەژیان. . ڕۆژی (یەكشەممە)ی ڕابردوو ژوولی سەردانی پزیشكی كردووە، بەهۆی ئەوەی كەمێك كۆكەی هەبووە، بەڵام ڤایرۆسەكە زیانی پێگەیاندووە و خێرا بووەتە هۆكاری مردنی و ڕۆژی (سێشەممە)ی ڕابردوو گیانی لەدەستداوە. كەسوكارەكەی ژوولی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كچەكەیان هیچ كێشەیەكی تری تەندروستی نەبووە، دایكی وتویەتی، لەسەرەتادا وتویانە ڤایرۆسەكە كاریگەری بۆ سەر كەسانی منداڵ و هەرزەكار نیە ئەوانیش وەكو هەمووان باوەڕیان بەو وتانە كردووە. . خوشكەكەی ژولیش دەڵێت، پێویستە بۆ لەمەودوا باوەڕ بەوە بهێنن كە ڤایرۆسەكە تەنها كاریگەری بۆ سەر كەسە بەتەمەنەكان نیە بەڵكو كەس پارێزراو ناكات. . بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەوروپاش ژوولی كەم تەمەنترین قوربانیی ڤایرۆسەكەیە لەو كیشوەرەدا. بەپێی ئامارەكانی فەڕەنساش، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەیشتووەتە 299 حاڵەتی مردن و نزیكەی 2 هەزار توشبووش تۆمار كراوە. .