گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەدنان زروفی: حكومەتێكی دیموكراتی كە نوێنەرایەتی داخوازییەكانی خەڵك بكات پێکدەهێنین

2020.03.27 - 23:35
عەدنان زروفی: حكومەتێكی دیموكراتی كە نوێنەرایەتی داخوازییەكانی خەڵك بكات پێکدەهێنین
ناس کورد-  كاندیدی ڕاسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێى عێراق ڕایدەگەیەنێت، گەرچی گەلی عێراق دەیەوێت سەروەری خاكەكەی پارێزراوبێت بەڵام ناشیەوێت لەدونیای دەرەوەدا گۆشەگیر بێت. . ئەمڕۆ (هەینی، 27ی ئاداری 2020)، لەهەژماری تویتەرەكەیدا، عەدنان زروفی، ڕاسپێدراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێى حكومەتی عێراق نوسیویەتی:"ئەوەی گەلی عێراق داوای دەكات، ئاسایش و سەروەری وڵاتە، بڕیاری داوە بەدەستی خۆی ئایندەی خۆی بینابكات و نایەوێت لەدونیای دەرەوەدا گۆشەگیر بێت". . ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەهەمان كاتدا دەیانەوێت وڵاتێك بەهاریكاری و بڕیارێكی نیشتیمانیانە بینا بكەن و حكومەتێكی دیموكراتی كە نوێنەرایەتی داخوازییەكانی خەڵك بكات پێكبهێنن.   .