گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وڵاتان یەکترى تۆمەتبار دەکەن

چەند خورافەیەك لەبارەی چۆنیەتی سەرهەڵدان و دروستكردنی كۆرۆناوە 

2020.03.27 - 21:04
چەند خورافەیەك لەبارەی چۆنیەتی سەرهەڵدان و دروستكردنی كۆرۆناوە 
ناس کورد-    بەپێی ڕاپۆرتێكی زانستی پزیشكی، چەند خورافەیەك لەبارەی چۆنیەتی سەرهەڵدان و دروستكردنی كۆرۆناوە بڵاوكراوەتەوە كە هەمووی دەچنە چوارچێوەی تیۆرى یەكتر تۆمەتباركردنەوەو و حەقیقەتی زانستیان نیە چونكە هێشتا ڤایرۆسەكە لەتاقیگەی زانستیدا كۆمەڵێك وردەكاری لەبارەوە ئاشكرا نەكراوە.  . ماڵپەڕی ساینس لایڤی زانستی بڵاوی كردووەتەوە، یەكێك لەخورافاتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو بە كۆڤید 19 ئەوەیە بەدەستی زاناكانی شاری ووهانی چینی كە ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەیە بەجیهاندا، دروستكراوە و دواتریش لەژێر كۆنترۆڵیان دەرچووە. . بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە، توێژینەوە نوێیەكان لەسەر ڤایرۆسەكە ئەو تیۆەى تاوانباركردنەی پوچەڵكردەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی توێژەرەكان بەراوردی ژەنتەكیی ڤایرۆسەكەیان لەگەڵ حەوت ڤایرۆسی پێش خۆیدا كرد و ئاكامەكەیان شیكردەوە كە ئەو ڤایرۆسە نوێیەش دەچێتەوە سەر ڕەچەڵەكی ئەوان و نەوەیانە. . لەنێو ئەو ڤایرۆسانەدا كە كۆرۆنا دەچێتەوە سەر ڕەچەڵەكەكەی، ڤایرۆسی سارسە لەنێوان ساڵانی 2002 بۆ 2003 بڵاوبویەوە و بووە هۆی مردنی زیاتر لە 800 كەس لەجیهاندا. . ژمارەیەك لەتوێژەرانیش لەگۆڤاری (نیتچەر میدیسین)ی زانستی نوسیویانە:"دوای شیكردنەوەمان دەركەوتووە ڤایرۆسەكە لەتاقیگەوە دروستنەكراوە و لەكاتی كاركردندا بەئەنقەست دەرنەپەڕیوە لەلایەن مرۆڤەوە".   زاناكانی پەیمانگای سكڕیێبسی پزیشكی لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا دەڵێن، ئەو پەڕە پڕۆتینینە كە ڤایرۆسەكە بۆ هێرشكردنە سەر خانە زیندەكان بەكاردەهێنێت لەبژاردەكانی سروشتین و لە ئاکامى ئەندازەی میراتیەوە لەلایەن مرۆڤەوە لە تاقیگە دروست نەكراوە. . ماڵپەڕەكە باسی لەوەش كردووە، یەكێكی تر لەو پڕوپاگەندە باوانە كە لەسەر ڤایرۆسەكە بڵاوكرایەوە، گوایە لەتاقیگەیەكی فەڕەنساوە چەندین ساڵ پێش ئێستا داهێنراوە. . بەپێی میدیا جیهانیەكانیش، چەند ڕۆژێكە بەگەرمی باس لەوە دەكرێت ڤایرۆسەكە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە بۆ وێرانكردنی چین و ئیتاڵیا و ئێران دروستكراوە و ئێستا سیحرەكە لەدژی خۆشی كەوتووەتە گەڕ. . بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆمەڵێك زانا كە گۆڤاری زە لانسێت بڵاوی كردووەتەوە، ئەو زانایانە هۆشدارییان لەوە داوە زانیاری هەڵە لەسەر ئەو ڤایرۆسە تێكەڵ و پێكەڵ بەیەك نەكرێت و ئیدانەی تیۆرى تاوانباركردنی یەكتریشیان كردووە كە لەسەر دروستكەرانی ڤایرۆسەكە بڵاوكراوەتەوە. . دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بەوڵاتانی جیهاندا، لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای هەر یەكە لەچین و ئەمریكا و ڕوسیا و چەندین وڵاتی تر، یەكتر بەدروستكردنی ڤایرۆسەكە تۆمەتبار دەكرا و چەندین بەڵگەیان بۆ قسەكانیان دەهێنایەوە، بەڵام هێشتا لەتاقیگەی زانستیەوە هیچ زانیارییەكی ڕوون و نوێ لەسەر چۆنیەتی پەیدابوونی ئەو ڤایرۆسە نەسەلماوە. .