گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەشەو و ڕۆژێکدا 144 كەس بەكۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

ئێران؛ گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە تەنگی بە 3 هەزار کەس هەڵچنیووە

2020.03.27 - 18:49
ئێران؛ گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە تەنگی بە 3 هەزار کەس هەڵچنیووە
ناس کورد-   بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ئێران، بەگیانلەدەستدانى 144 كەس لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردودا، ژمارەی مردووان بەكۆرۆنا لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە 2 هەزار و 378 كەس. . ئەمڕۆ (هەینی، 27ی ئاداری 2020)، كیانۆش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردودا، 2 هەزار و 924 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لەئێراندا گەیشتووەتە 32 هەزار و 332 كەس. . وەزارەتی تەندروستی ئێران وردەكاری ئاماری توشبووانی سەرجەم ناوچە جیاوازەكان كە توشی كۆرۆنا بوون نەخستووەتە بەردەم میدیاكان، بەڵام دانی بەوەداناوە تا ئێستا نزیكەی سێ هەزار كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە ئەوەش نیشانەی بەربڵاوی ڤایرۆسەكەیە لەو وڵاتەدا. . چەند رۆژێكیش پێش ئێستا بەرپرسانی تەندروستی ڕایانگەیاند، پلانی پشكنین بۆ زۆرینەی خەڵكی ئێران بەڕێوەدەچێت و لەو بارەیەشەوە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، دەیان ملیۆن كەس لەناوچە جیاجیاكانی ئێراندا پشكنینی  بەپەلەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە. .