گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبانکێکى لوبنان دەستى بەسەردا گیراوە

کار بۆ گەڕاندنەوەى یەک ملیار دۆلارى داهاتى نەوتى هەرێم دەکرێت

2020.03.27 - 18:01
کار بۆ گەڕاندنەوەى یەک ملیار دۆلارى داهاتى نەوتى هەرێم دەکرێت
  ناس کورد- ئەندامێکى کورد لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند "لەگەڵ پەرلەمانتارێکى ترى کورد لە پەرلەمانى عێراق کار بۆ گەڕاندنەوەى یەک ملیار دۆلارى داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان دەکەن کە لە بانکێکى وڵاتى لوبنان دەستى بەسەردا گیراوە". . سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى ئایندە لە میانەى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوێک ئاماژەى بەوە کرد "لەگەڵ هاورێم دکتۆر غالب بە فەرمی داوامان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردوە کە دەست بە لێکۆڵینەوە و کاری یاسایی بکات بۆ گێڕانەوەی بری یەک ملیار دۆلار کە داهاتی نەوتی هەرێمە و لە یەکێک لە بانقەکانی لوبنان دەستیبەسەردا گیراوە، وە ترس هەیە ئەو بانقە ئیفلاس بکات و تەواوی ئەو پارەیەش دەفەوتێ". . سەرکەوت شەمسەدین وەزارەتى دەرەوەى عێراق بە بەرپرسیارى یاسایى و دەستورى دەزانێت بۆ ئەوەى دەست بەسەر ئەو پارەیەدا بگرێت وەک داهاتی عێراق پارێزگاری لێبکات و بیگەرێنێتەوە بۆ عێراق و هاوڵاتیانی هەرێم خەرج بکرێت. . جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، دوای دەستپێکردنەوەی دەوام لە بەغداد، رێکاری یاسایی تریش دەگرنە بەر". .