گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێگە نادرێت حاڵەتە کتوپڕەکانیش بە ئەمبوڵانس بگوازرێنەوە رێگەکە بە کۆنکرێت داخراوە

نەخۆشخانەى گشتى بالیسان بانگەوازێکى بەپەلەى بڵاوکردەوە

2020.03.27 - 17:05
نەخۆشخانەى گشتى بالیسان بانگەوازێکى بەپەلەى بڵاوکردەوە
ناس کورد- نەخۆشخانەى گشتى بالیسان بانگەوازێکى بەپەلەى لە بارەى گرتنى ڕێگاى سەرەکى نێوان بالیسان-شەقڵاوە بە کۆنکرێت بە بڕیارى قایمقامى شەقڵاوە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات " ڕێگا نادرێت تەنانەت حالەتە کت وپڕەکان بەئەمبولانسیش لەنەخۆشخانەی بالیسانەوەبگوازرێنەوە بۆ فریاکەوتنەکانی شاری هەولێر". . لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە رونکراوەتەوە ئەو بابەتە لەگەڵ وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمدا باس کراوە و بێ ئاگایى خۆى دەربڕیوە لە گرتنى رێگەکە و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە "بەداخەوە قایمقامی قەزای شەقڵاوە بەبڕیارێکی تایبەت ڕێگاکەی بەکۆنکرێت گرتووە". . راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، بێدەنگ نابن لەئاست ئەم زوڵمە،باکیشیان بەهیچ سزایەک نیە لەسەر ئەو بابەتە. . جەختیش دەکەنەوە "تا کردنەوەی ئەم ڕێگایە بۆ ئەمبولانسەکانمان بێدەنگ نابین و بابەتەکە دەبێت بگات بە بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسان و بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت". . دەقى بانگەوازەکە: . بانگەوازێکی بەپەلە لەنەخۆشخانەی گشتی بالیسانەوە...   بەبڕیاری قایمقامی قەزای شەقلاوە ڕێگای نێوان بالیسان-شەقلاوە بەکۆکرێت داخراوەو ڕێگا نادرێت تەنانەت حالەتە کت وپڕەکان بەئەمبولانسیش لەنەخۆشخانەی بالیسانەوەبگوازرێنەوە بۆ فریاکەوتنەکانی شاری هەولێر،   دوای ئەوەی بەڕێزیان پێی ڕاگەیاندین فرمانەکە لەوەزیری ناوخۆوە دەرچوە،پەیوەندیمان بەبەڕێز وەزیری ناوخۆکردوەو بەڕێزیان ئاگاداری باردۆخەکە نەبووەو بڕیارەکە لای ئەو دەرنەچوە،   هەموو خەلکی کوردستان باش دەزانێت تا ئێستا هیچ یاسایەک بوونی نیە ڕێگا بەئەمبولانس بگرێت لەکاتی گواستنەوەی حالەتی طەواری ،بەداخەوە قایمقامی قەزای شەقلاوە بەبڕیارێکی تایبەت ڕێگاکەی بەکۆنکرێت گرتووە، بێدەنگ نابین لەئاست ئەم زولمە،باکیشمان بەهیچ سزایەک نیە لەسەر ئەو بابەتە، لێرەوە بانگەواز دەکەین خەلکی ناوچەکە ئەم بابەتە بەهەند وەربگرن وئێمە لەنزیکەوە ئاگاداری معاناتی خەلکی خۆمانین کە پێویستیان بە تیمی پزیشک وئەمبولانسەکانی نەخۆشخانەکەمان هەیە،   تا ئەم دەقەیە لەماوەی تەنیا 48کاتژمێردا سێ حالەتی کت وپڕو نەزیف بوون ڕویان لەنەخۆشخانەکەمان کردوە نەتوانرەوە بگەینرێنە فریاکەوتنەکانی هەولێر، وەزیرە بەڕێزەکانی پەیوەندیدار بەم بارودۆخە ئاگادار کراونەتەوەو ئەوانیش بەهیچ جۆرێک ڕازی نین بەداخستنی ڕێگا بەدەم ئەم بولانس وحالەتە کت وپڕەکان، لێرەوە ڕایدەگەینین تا کردنەوەی ئەم ڕێگایە بۆ ئەمبولانسەکانمان بێدەنگ نابین وبابەتەکە دەبێت بگات بەبەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسان وبەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت، باهەموو خەلکی کوردستان وناوچەکەش بزانێت،دوێنێ پێنج شەممە چوینە بەردەم بەڕێزیان لەقایمقامیەتی شەقلاوە داوامان  لێکرد تەنیا دوو خولەک گفتوگۆبکەین زۆر بەتوندی داواکەی ڕەتکردینەوەوئامادەنەبوو تەنیا دووخولەک گوێ ڕابگرێت بۆمان، کەوەک بەڕێوەبەری نەخۆشخانەو تیمی تەندروستی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان سەردانمان کردبوو ،   ویستمان معاناتی ئەمبولانس وپزیشک وکارمەندەکان وخەلکی ناوچەکە لەنزیکەوە بگەینین بەلام بێ هیچ وتەیەک ڕەتی کردوە گوێمان بۆبگرێت،   هۆکارەکەشی ئەوە بوو بابەتێک لەلاپەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەکەمان بلاوکرابویەوە لەفەیس بووک تێیدا داوای کرد ئەو ئاستەنگیەیی بۆ ئەمبولانسەکانمان وتیمی پزیشکی دروست بوە چارەسەر بکرێت،وادیارە بابەتەکەمان بەڕێزیانی دڵگران کردبوو، بەلام گوێنەگرتن وبەدەمەوە نەهاتنی بەڕێزیان ئێمە سارد ناکاتەوە،داوا لەهاولاتیانی ئازیزو خەم خۆرو دلسۆزانی ناوچەکە بەگشتی دەکەین هاوکارمان بن وبابەتەکە بەهەند وەربگرن،   ودەبێت بەڕێز قایمقامی شەقلاوە ئەوە باش بزانێت تیمی پزیشکان وئەمبولانس وحالەتە کت وپڕەکان یان حالەتە گوماناویەکانی توش بوو بەڤایرۆسی کۆڕۆنا بەهیچ یاسایەک ڕێگایان لێناگیرێت وناکرێت بەدوو ئەمبولانس ودوو تیمی جیاواز یەک نەخۆش بگوازرێتەوە وەک جەنابیان داوای کردبوو لەچیایی زینەتیر حالەت تەواریەکان لەڕێگای نەخۆشخانەی هەریرەوە وەربگیرێن، خۆئەگەر خوانەخواستە حالەتێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەبێت ئەوکات چی وکێ بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت وچۆن دەکرێت لەڕێگای دوو تیمەوە بگوازرێتەوە،   ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان