گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی ئەمریکی: لە 4 مانگى داهاتو دەیان هەزار ئەمریکی بە کۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن

2020.03.27 - 16:40
توێژینەوەیەکی ئەمریکی: لە 4 مانگى داهاتو دەیان هەزار ئەمریکی بە کۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن
ناس کورد- توێژینەوەیەکی ئەمریکی پێشبینی ئەوە دەکات ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 80 هەزار کەس تێپەڕبکات و بەشی هەرە زۆری نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتەش لەگەڵ سەرەتای مانگی نیسانی داهاتودا تواناکانیان لە چارەسەرکردنی هاووڵاتیانیان لەدەستبدەن. . بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی"فرانس پرێس" کە زانیارییەکانی لە توێژینەوەیەکی زانایانی پەیمانگای هەڵسەنگاندنی تەندروستی کۆلێژى پزیشکی لەزانکۆی واشنتنی ئەمریکی وەرگرتووە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 80 هەزار کەس تێپەڕبکات و بەشی هەرە زۆری نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتەش لەگەڵ سەرەتای مانگی نیسانی داهاتودا تواناکانیان لە چارەسەرکردن لەدەست بدەن. . توێژینەوەکە زانیارییەکانی لە ئەنجامی بەراوردکردنی چەندین داتاو ئاماری پێش دەرکەوتن و سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا و دوای بڵاوبوونەوە و ڕێکارەکانی حکومەتی ئەمریکادا کردووە لەگەڵ بەراوردکردنی ئەو داتایانە لەگەڵ ئامار و ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لەوڵاتانی دیکەی جیهاندا. . توێژینەوە ئەمریکییەکە دەریخستوە، لە هەفتەی دووەمی مانگی نیساندا پێشبینی ئەوە دەکرێت ڕۆژانە نزیکەی دوو هەزار و 300 کەس لە ئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانلەدەستبدەن، بەجۆرێک نەخۆشخانەکانی ئەمریکا دوای ئەو وادەیە وردە وردە تواکانانیان لەدەستدەدەن و ژمارەی توشبوانیش ئەوەندە هەڵدەکشێت ئامێرەکانی هەناسەدانی دەستکرد و ژورەکانى چاودێری وردی پزیشکی بەرگەی ئەو ژمارە زۆرە ناگرێت. . کریستۆڤەر مۆڕای، بەڕێوەبەری پەیمانگای هەڵسەنگاندنی تەندروستی، ڕایگەیاندوە:"پێشبینییەکانمان دەربارەی کۆرۆنا جێگای مەترسییە و دەبێت  لە ماوەی داهاتوودا زیاتر بەرچاوڕوون و وریاتربین، سەرەڕای جێبەجێکردنی هەموو ڕێکارەکان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ئەگەری هەیە لە چوارمانگی داهاتوودا زیاتر لە 80 هەزار کەس بەو ڤایرۆسە گیانلەدەستبدەن". . مۆڕای، هوشداری ئەوەشیداوە:"ئەگەرپابەندبوون بە ڕێکارە تەندروستییەکان بەهەند وەرنەگیرێت و تێکەڵبوونە کۆمەڵایەتییەکان کەمنەکرێنەوە ئەوا ڕێژەی توشبوان و گیانلەدەستدان زۆر لەوە زیاتر دەبێت کە پێشبینی کراوە". . بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ماوەی داهاتوودا 41 ولایەتی ئەمریکا پێویستیان بە ژمارەیەکی زۆر لەتەختی ژورى چاودێری ورد دەبێت و 12 ولایەتی دیکەش پێویستیان بەزیادکردنی ژمارەی تەختی نەخۆشخانەکانیان دەبێت بەڕێژەی 50%. . ئەمە لەکاتێکدایە، کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت "پێدەچێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ببێتە ناوەندێکی نوێی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهاندا، کە لە ئێستادا ولایەتی نیویۆرک سەرچاوەی ئەو پەتایەیە لەو وڵاتەدا، کەوایکردووە ئەمڕیکا ببێت بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی جیهان لە ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا. .