گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق نزیکدەبێتەوە لە 500 کەس

2020.03.27 - 15:10
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق نزیکدەبێتەوە لە 500 کەس
ناس کورد- ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق بەرەو هەڵکشان دەچێت و وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، 76 حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 40 کەس. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: "لە دەرئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانندا 76 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێم تۆمارکراوە کە زۆرترینیان لە پارێزگای بەسڕەیە بە 36 حاڵەت و لە نەجەف 18 حاڵەت و لە بەغداش نۆ حاڵەت تۆمارکراوە، بەگشتیش ژمارەی توشبووان گەیشتووەتە 458 کەس. ، ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها چوار کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە 40 کەس. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تائێستا بە گشتی لە عێراق 122 کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، کە دواترینیان 12 کەس بوون لە شاری سلێمانی و شەوی ڕابردوو نەخۆشخانەیان جێهێشت.