گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری بە حکومەت دەدرێت لە شکاندنی کەرەنتینە و ڕژانەسەر شەقام

2020.03.27 - 13:06
هۆشداری بە حکومەت دەدرێت لە شکاندنی کەرەنتینە و ڕژانەسەر شەقام
ناس کورد- بەشێک لەمامۆستایانى ناڕازیی هەرێمى کوردستان هۆشداری بە حکومەت دەدەن کە چیتر لە چاوەڕوانیدا نامێننەوە و کەرەنتینە دەشكێنن و دەڕژێنەسەر شەقامەکان ئەگەر گوێ بە داواکارییەکانیان نەدرێت، دەشڵێن ئەگەر ئەوە ڕووبدات لە ئەستۆی دەسەڵاتە. ، لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنى فشار کە لە بەشێک لەمامۆستایانى ناڕازیی هەرێمى کوردستان پێکهاتووە، ڕایگەیاندووە: "جگە لە بەڵاى خراپی ئیدارەدانى ئێوە و بێکاری ئێستا، بەڵاى کۆرۆنا یەخەى میللەتى گرتووە و ئێوەش بەم بیانووەوە خۆتان لە بەرپرسیارییەتى و دابینکردنى بژێوى خەڵک دزیوەتەوە، موچەى موچەخۆرانیش کەوتووەتە گیرفانە بێ بنەکانتانەوە." ، ئاماژەیان بەوەشکردووە: " پێویستە سەرجەم پێداویستییەکان و دەرماڵەى مەترسى تایبەت بۆ نەخۆشخانەکان و ئەو کارمەندانەى تەندروستى کە لەکاردان دابینبکرێت و دواى کۆتایهاتنى موچەى مانگى 12ش راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنى موچەى مانگى یەکی ئەمساڵ بکرێت". ، هاوکات ئەنجومەنەکە داوای کردووە، بودجەیەکى تایبەت دیاریبکرێت بۆ هاوکارى خیزانى کەمدەرامەت و ئەو خیزانانەى کە کارەکانیان لەدەستداوە و لە ئێستادا بارى سەختى ژیانیان تەنگى پی ئەهڵچنیون، وەزارەتى پەروەردەش پلانێکى تۆکمە رابگەیەنێت سەبارەت بە وەرزى دووەمى خوێندن و دەستپیکردنەوەى دەوامى قوتابخانەکان. ، هەروەها ئەوەیان خستووەتەڕوو، پێویستە میکانیزمى دانەوەى پاشەکەوت و کاتى پلە بەرزکردنەوە و سەرموچەى مامۆستایان و فەرمانبەران دابنرێت و دیارى بکرێت، هەروەها لێخۆشبوونى کرێى مانگى سێ لەو کرێچییانەى کە کرێچى حکومەتن، خاوەن موڵکەکانیش وەک ئەرکێکى نیشتیمانى کرێچییەکانیان لە کرێى ئەم مانگە ببەخشن.