گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەم وڵاتە مەترێک زیاتر لە کەسێکی دیکەوە نزیکبیتەوە شەش مانگ زیندانی دەکرێیت

2020.03.27 - 12:38
لەم وڵاتە مەترێک زیاتر لە کەسێکی دیکەوە نزیکبیتەوە شەش مانگ زیندانی دەکرێیت
ناس کورد- بۆبەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتی سەنگافورا یاسایەکی سەبارەت بەوبابەت دەرکرد وبریاریدا هەرکەسێک لە مەترێک زیاتر لە کەسێکی دیکەوە ڕاوەستێت یان دابنیشێت شەش مانگ زیندانی دەکرێت و بەهەزاران دۆلاریش سزادەدریت. ، حکومەتی سەنگافورا، بە گوێرەی یاسایەکی نوێی بریاریدا، چیدی کەس بۆی نییە زیاتر لە مەترێک لە کەسێکی دیکەوە ڕاوەستێت یاخود دابنیشیت، هەرکەسێکیش ئەو یاسایە پێشێل بکات ئەوا بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی دەکرێت و بەبڕی حەوت هەزار دۆلاریش سزای مادی دەرێت. ، ئەو ڕێکارەی کە ئێستا حکومەتی سەنگافورا گرتوویەتییە بەر، یەکەم ڕێکار نییە بۆبەرگرتن لە نەخۆشی کۆرۆنا، بەڵکۆ چەندین ڕێکاری دیکەشی گرتووەتە بەر سەبارەت بەو نەخۆشییە وەک قەدەغەکردنی کۆبونەوەى زیاتر لە 10 کەس و داخستنی یانەکانی شەوانە و قەدەغەکردنی کۆڕو کۆبوونەوە جیاوازەکان و سەپاندنی جیاکەرەوی تەندروستی زۆرە ملێ. ، بەهۆی ئەو یاسا تووندانەوەی کە ئەو وڵاتە گرتوویەتییە بەر دژ بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا ڕیژەی توشبوان بە ڤایرۆسەکە لە سەنگافورا بەراورد بەوڵاتانی دیکە زۆرکەمە ئەوانەشی توشبون لە وڵاتە زۆربەیان گەشتیارن وخەڵکی وڵاتەکە نیین.