گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی؛ بۆ یەکەمجار لە ئاستی هەرێم مادەیەکی پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرهەمهێندرا

2020.03.27 - 11:40
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی؛ بۆ یەکەمجار لە ئاستی هەرێم مادەیەکی پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرهەمهێندرا
ناس کورد- بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زانکۆی سلێمانی مادەیەکیان بەرهەمهێناوە کە لە پشکنینی توشبووانی کۆرۆنادا بەکاردەهێندرێت. ، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەئاند: "دەستخۆشی لە ستاف و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکەم کە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان توانیان ماددەی ڤی تی ئێم بەرهەمبهێنین". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو ماددەیە لە پشکنینی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەکاردەهێنرێت". ، لە هەرێمی کوردستان تائێستا 104 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە هەیە و زۆرترینیان لە شاری سلێمانییە کە 69 توشبووە، لەو ژمارەیەش 39 کەسیان چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، هەروەها دوو توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.