گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایەکی ئوستورالی: بۆ ئەوەی کۆرۆنا ڕووتان تێنەکات با سمێڵتان باریک بێت

2020.03.27 - 11:09
زانایەکی ئوستورالی: بۆ ئەوەی کۆرۆنا ڕووتان تێنەکات با سمێڵتان باریک بێت
ناس کورد- زانایەکی پسپۆڕ لە جۆری ڤایرۆسەکان ڕایگەیاند، ئەو پیاوانەی کە ڕیش و سمێڵیان هەیە، ئەگەری توشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە، چونکە ئەو ڕیش وسمێڵەیان ڕێگردەبێت لەوەی وەک پێویست ماسک و دەمامکی بەرگرتن لە ڤایرۆسەکان بە باشی لە سەردەموچاویان شوێنی خۆی بگرێت. ، نایگڵ ماکمیلان، زانای پسپۆر لە بواری جۆری ڤایرۆسەکان لە زنکۆی "گریفس"ی ئوستورالی، ڕایگەیاند: "باشترین جۆرەکانی دەمامک ناتونێت بە پێی پێویست کاری خۆی ئەنجامبدات لە کاتی بەکارهێنانی لەلایەن ئەو پیاوانەی کە ڕیشێکی زۆر وسمێلێکی ئەستوریان هەیە، چونکە ئەو ماسکانە بەشێوەیەکی دروست لە سەر دەمولوتی ئەو کەسە جێگیرنابێت، بۆیە ئەگەری زۆرە تنۆکی ڤایرۆسەکە لە هەودا بە ئاسانی بچێتە ناوهەناویانەو". ، ماکمیلان ئاماژەی بەوەکردوە، ئەندامانی تیمە پزیشکییەکان کە لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادان دەبێت بە تەواوەتی ڕیش و سمێلێان بتاشن، چونکە ئەوکارە پارێزگاری لە ژیانیان دەکات لەکاتی چارەسەرکردنی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ، زانا ئوستورالییەکە، ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، ئەو کەسانەی کە لە مارکێتەکاندا کاردەکەن دەبێت ئەوانیش ڕیش و سمێلێان بتاشن، چونکە بە بەردەوامی ڕۆژ بەرکەوتنیان لەگەڵ کڕیارەکاندا هەیە.   ،  ماکمیلان، ڕونیکردوەتەوە، هەرچەندە بونی ڕێش وسمێڵ کاریگەری زۆری هەیە لە سەر بەکارهێنانی دەمامکەکان، بەڵام تائێستا نەسلمێنراوە کە ڕیش و مووی دەموچاو ناوەندێکە بۆ گلدانەوە و خۆهەڵواسینی ڤایرۆسەکان، چونکە تیمەکانی تەندروستی ڕیشی ئەو کەسانەی کە توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنان ناتاشن لەکاتی دانانی ئامێرەکانی هەناسەدانی دەسکرد لە نەخۆشخانەکان. ، لەکۆتایشدا ئەوزانا ئۆستورالیە دەڵێت: "هەوڵبدە تەنها سمیڵێکی جوان و باریکت هەبێت لەسەر لێوەت، چونکە لەوە ئەستورتردەمامک سودی بۆت نابێت".