گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ پەشیمانبووەوە لە ناوبردنی کۆرۆنا بە ڤایرۆسی چینی داوای هاوکاری لە چین دەکات

2020.03.27 - 10:37
ترەمپ پەشیمانبووەوە لە ناوبردنی کۆرۆنا بە ڤایرۆسی چینی  داوای هاوکاری لە چین دەکات
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ا لەگەڵ سەرۆکی چین قسەی کردوە و ڕێککەوتون لەسەرئەوەی پێکەوە هەماهەنگ بن لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گفتوگۆیەکەی باشیان ئەنجامداوە. ، ئەمڕۆ(هەینیى 27ى ئاداری2020)، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند:" کەمێک بەرلەئێستا قسەم لەگەڵ سەرۆکی چین کردوە و ڕێککەوتوین لەسەر ئەوەی پێکەوە هەماهەنگ بین لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆیەکی باشی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کردوە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە لە ئێستادا جیهانی گیرۆدەی خۆی کردوە. ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکردووە کە چین قۆناغی باشی لەبەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەدا بڕیوە و تێگەشتنی باشی بۆی هەیە بۆیە بڕیاریانداوە پێکەوە کاربکەن بۆ بنبڕکردنی ئەو پەتایە. ، لە کۆتایی تویتەکەیدا ترەمپ نوسیویەتی:" بەڕێزێک و متمانەیەکی زۆرەوە هاوکاری یەکتردەکەین". ، بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەر، هەر لە گفتوگۆکەیاندا، سەرۆکی چین بە ترمپی ڕاگەیاندوە، ئەوان بە شێوەیەکی شەفافانە مامەڵەیان لەگەڵ وردەکارییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوە وئامادەشن هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانیان و ئەمریکادا بکەن بۆ بنبڕکردنی ڤایرۆسەکە، ڕاشیگەیاندوە:" لەئێستادا پەیوەندی  ئەمریکا و چین لەبەردەم وەرچەرخانێکی گرنگدایە". ، ئەوەی تێبینی کراوە لە تویتەکەی ئەمجارەی دوناڵد ترەمپدا، ترەمپ پێشتر خۆی بۆ دژایەتیکردنی ئابوری و سیاسەتی دەرەوەی چین یەکلایی کردبوەوە و ڤایرۆسەکەی بەڤایرۆسی چینی ناودەبرد لەم پۆستە نوێیەی تویتەردا ڤایرۆسی کۆرۆنای بەڤایرۆسی چینی ناونەبردوە. ،  لەئێستادا، چین بووەتە دووەم وڵات لەسەرئاستی جیهان لەژمارەی توشبوانی بەڤایرۆسی کۆرۆنا کە 81هەزارتوشبوی هەیە و ئەمریکا بەزیادکردنی ژمارەی توشبوانی بۆ زیاتر لە 85 هەزار پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی وەرگرتوە.