گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو موشەک ئاڕاستە ناوچەی سەوز لە بەغدا کران

2020.03.27 - 09:56
دوو موشەک ئاڕاستە ناوچەی سەوز لە بەغدا کران
ناس کورد- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دوو کاتیۆشا لە نزیک ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتنەخوارەوە و تائێستا زیانەکانی نەزاندراوە. ، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دوو کاتیۆشا لە نزیک ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت کەوتوونەتەخوارەوە". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، هاووڵاتانی ناوچەکە گوێیان لە تەقینەوەی هەردوو کاتیۆشاکە بووە و تائێستاش زیانەکان نەزانراون. ، بە ئامانجگرتنی ناوچەی سەوز لەکاتێکدایە، باڵوێزخانەی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە لەو ناوچەیەیە و بە ئامانجگرتنەکانیش لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسەوە زیاتربوون.