گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا لە هەڵکشاندایە و حکومەتەکەی ئەردۆگان بەهۆکاری ئەوە دادەنرێت

2020.03.27 - 09:33
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا لە هەڵکشاندایە و حکومەتەکەی ئەردۆگان بەهۆکاری ئەوە دادەنرێت
ناس کورد- شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداریدەدەن لە زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا و ڕایدەگەیەنن، هەواڵەکانی تایبەت بە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە جێگای نیگەرانییە و حکومەت بە کەمتەرخەم ناودەبەن. ، سنان عەزیمان، سەرۆکی دەزگای تیمارکاری پزیشکی تورکیا، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە:" ڕێکارەکانی تورکیا بۆ بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەگوێرەی پێویست نەبووە، تائێستا کۆڕوکۆبوونەوەکان، بۆنە وەزشییەکان و قەدەغەکردنی هاتوچۆش بە توندی نەگیراوەتەبەر". ، عەزیمان ئاماژەی بەوەکردوە: "حکومەتی تورکیا ڕێکاری جیاکردنەوەی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی کە لەدەرەوەی تورکیا گەڕاونەتەوە بە باشی پەیڕەو نەکردوە کە ژمارەیان زیاتر لە 20 هەزار کەسن". ،  ئەو بەرپرسە تەندروستییەی تورکیا ئەوەشی خستوەتە ڕوو، تورکیا بەسستی مامەڵە لەگەڵ ڕێکارەکانی بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوە، ئەوەی تائێستا کردویەتی تەنها پشکنینی گەرمی لەش بووە بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی تورکیا گەڕاونەتەوە  و نەیتوانیوە بەڵێنەکانی بۆ ئەنجامدانی شیکاری خۆین بۆ 10هەزار کەس بکات کە پێشتر دابووی. ،  ئاماژە بەوەکراوە لە ماوەی تەنها دووهەفتەدا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتوەتە 3629، ئەوەی زیاتر دۆخەکەی ئاڵۆزترکردووە پێدانی زیاتر لە 500 هەزار ئامێری تایبەتە بە پشکنیی ڤایرۆسی کۆرۆنایە بە ئەمریکا لەلایەن تورکیاوە کە وایکردوە لە ئێستادا تورکیا هانا بۆ وڵاتی چین ببات بۆی ئەوەی ملیۆنێک لەو ئامێرە هەناردەی تورکیا بکات. ،  بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەوە پشکنینانەی کە تورکیا ڕۆژانە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای دەکات بەراورد بە کۆریا باشور کەمە کە ئەو وڵاتە ڕۆژانە زیاتر لە 10 هەزار پشکنین   بۆڤایرۆسەکە ئەنجامدەدات. ،        بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتورکیا تائێستا 75 کەس گیانیانلەدەستداوە، بەرزبوونەوەی ئەو ژمارەیەش لەکاتێکدایە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندبوو: " تورکیا  لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا کۆتایی بە ڤایرۆسەکە دەهێنێت". ، لێدوانەکەی ئەردۆگان بەپێچەوانەی پێشبینییەکانی پزیشکەکانی ئەو وڵاتەیە، مستەفا کانکۆرتاران،سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکان لە کۆڵیجی پزیشکی زانکۆی "هاستیپ" دەڵێت:" مانگی داهاتوو یەکلاکەرەوەیە بۆ تورکیا، چونکە ڤایرۆسەکە زیاتر تەشەنە دەکات".