گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین ڕێگە نادات هاووڵاتیانی بیانی بچنەوە وڵاتەکەوە

2020.03.27 - 09:10
چین ڕێگە نادات هاووڵاتیانی بیانی بچنەوە وڵاتەکەوە
ناس کورد- لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە ڕێگە بەهیچ کەسێکی بیانی نەدرێت بچێتە وڵاتەکەوە، ئاماژەیان بەوەشکردوە، بریارەکە کاتییە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی کۆرۆنا لە وڵاتەکەماندا، رێگە بە هاتنی هیچ بیانییەک بۆ وڵاتەکەمان نادەین و هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی بیانی قەدەغە دەکەین". ، ئاماژەی بەوەشكردوە، بریارەکەیان کاتییە و لەدوای باشبوونی دۆخەکە، پێشوازی لە هاووڵاتیانی بیانی دەکەنەوە و بڕیارەکەش لە سبەینێ شەممەوە جێبەجێدەکرێت. ، تائێستا لە چین 81 هەزار و 340 کەس توشی کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و 292 کەسیش گیانیانلەدەستداوە، هاوکات 74 هەزار و 588 کەس چاکبوونەتەوە و لەئێستادا تەنها سێ هەزار و 460 کەس لەو وڵاتە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.