گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵەکانی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا نیگەرانی تێدەکەوێت

2020.03.27 - 08:08
هەوڵەکانی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا نیگەرانی تێدەکەوێت
ناس کورد-   زانايان و تايبەتمەندانى بوارى پزيشكى نيگەرانى خۆيان لەوە نيشانداوە كە چارەسەر و ڤاكسينەكانى دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا سودى نييە بۆ ئەوانەى بە تەمەنن، لەكاتێكدا لەهەموو كەس زياتر پێويستيان پێيەتى. ، تيمى پزيشكى نەخۆشخانەى "بۆستن"ى تايبەت بە منداڵان سەرقاڵى بەهێزكردنى ڤاكسين و چارەسەرەكانن تا بە تەمەنەكانيش بتوانن سودى لێ وەرگرن، بەتايبەتى كە ئەوان لە هەموو چينەكانى تر مەترسى توشبونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەرە. ، لەو بارەيەوە "عوفر ليفى" پزيشك لە نەخۆشخانەكە بە پێگەى "سايەنتيفيك ئەمريكان" ى زانستى وتوە، كێشەى ڤاكسينەكان ئەوەيە كە بەشێوەيەكى سروشتى بە جۆرێك دروست دەكرێت كە ئامانج لێيان منداڵان و گەنجان بێت و ئەو ڤاكسينانە كاريگەريان نييە لەسەر كەسانى بەتەمەن و هيچ هاوكاريەكيان ناكەن. ، باسى لەوەشكردوە: "ڤاكسينەكان هەرچەند پێشكەوتوبن دەبێت وايان لێبكەين كە بۆ بەتەمەنەكانيش گونجاو بێت، ئەوانەى كە كێشەى نەخۆشى درێژخايەنى وەك شەكرە و نەخۆشيەكانى دڵ و سيەكانيان هەيە، زۆر بە دەگمەن ڤاكسينەكان هاوكاريان دەكەن ئەوەش تەنها نەخۆشيەكە خاو دەكەنەوەو نايوەستێنن، بۆيە پێويستە ئەو ڤاكسينانە بە جۆرێك چالاك بكرێن كە چۆن سودى بۆ گەنجان هەيە بۆ بەتەمەنەكانيش هەيبێت'. ، لەئێستادا ئەو پزيشكە لەگەڵ چەندين كەسى تردا لە پەيمانگاى پزيشكى سەربە زانكۆى "هارڤارد" ى ئەمريكى كاردەكەن بۆ دروستكردنى ڤاكسينێك كە بۆ سەرجەم تەمەنەكان گونجاو بێت، ئەوەش لەڕێگەى زيادكردنى مادەيەكى هاوكار بۆ ڤاكسينەكە بە ڕێژەيەك كە كاريگەرى سلبى لەسەر ئەوانەى نەخۆشى درێژخايەنيان هەيە دروست نەكات. ، سيستمى بەرگریى مرۆڤ لە قۆناخەكانى ژياندا بەچەندين قۆناغدا تێپەڕ دەبێت، بەشێوەيەك لە تەمەنى پيريدا واى لێدێت كە پێويست بێت هەوڵى زياتر بدرێت تا ڤاكسينەكان بتوانن كارى لەگەڵدا بكەن. ، سەرەڕاى هەوڵەكان تائێستا نەتوانراوە ڤاكسينێكى تايبەت بە ڤايرۆسى كۆرۆنا دروست بكرێت، سەرەڕاى ئەوەى چەندين وڵات و  كۆمپانيا و ناوەند و زانا هەوڵى دروستكردنى ڤاكسينەكە دەكەن، بەڵام سەرجەميان باس لەوەدەكەن كە ڤاكسينێكى ڕاستەقينە پێويستى بە ساڵێك بۆ ساڵ و نيوێك دەبێت، چونكە پێويستە بە زنجيرەيەك تاقيكردنەوەى دورودرێژ بڕوات.  ، تائێستا توشبوانى كۆرۆنا لەسەرتاسەرى جيهاندا زياتر لە 519 هەزار كەسى تێپەڕاندوە و زياتر لە 23 هەزار و 500 كەسيش گيانيان لەدەستداوە كە زۆرينەيان كەسانى بە تەمەنن و ژمارەكانيش بە خێڕايى بەردەوامن لەبەرزبونەوە.