گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند

2020.03.26 - 20:29
وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند
ناس کورد-   وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لیستی موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند و لە یەکشەممەی داهاتوو 29ی ئادار دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت. ، بەگوێرەی خشتەکە رۆژی یەكشەممە 29ی ئاداری 2020، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش  دابەش دەكرێت. ، رۆژی یەكشەممە و دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت. ، رۆژی سێشەممە مووچەی ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دابەش دەكرێت. ، رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی پلاندانان دابەش دەكرێت. ، رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی ھەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان، دەزگای مین دابەشدەکرێت.