گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی سۆران: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سێ دەستگیرکراومان ئازادکرد کە خەڵکیان بە قاچاخ هێنابوو

2020.03.26 - 19:18
ئاسایشی سۆران: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سێ دەستگیرکراومان ئازادکرد کە خەڵکیان بە قاچاخ هێنابوو
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سێ کەسیان بەتۆمەتی گواستنەوەی خەڵک بە قاچاخ دەستگیرکردووە،  بەڵام لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت ئەو کەسانەیان ئازاد کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، جێگری سەرۆکی حکومەت داوای ئازادکردی ئەو کەسانەی کردووە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند: " شەوی ڕابردوو سێ هاووڵاتیی دۆڵی باڵەیان سەر بە ناحیەی قەسرێ، بەهۆی شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و هەروەها گواستنەوەی خەڵک بە قاچاخ لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران، جیا لەم سەرپێچییە هیچ هۆکارێکی دیکە بۆ دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتیانە نەبووە و خودی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش ئاگاداری ئەم چەندەن و دەزانن ئەمانە بۆ دەستگیر کران". ، ئاماژە بەوەشکراوە: " بەداخەوە کەسانێک ئەم بابەتانە یەکسەر دەخەنە قاڵبێکی سیاسییەوە و ڕێگری لە جێبەجێکردنی یاسا دەکەن". ،   ئاسایشی سۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەهۆی ئەو کەشەی خوڵقێندرا ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی سەرۆکی حكومەت ئەو سێ کەسە ئازاد کران، ئەوەش دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەو داوایەی ئاراستە کردبوو".   ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "هێزەکانی ئاسایش یاسا و ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن و هیچ جیاکارییەک لەم بوارەدا ناکەن، هیوادارین لەم دۆخە سەختەدا هەموو لایەنە سیاسییەکان هاوکارمان بن تاکو یاسا و رێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".   ، ئەوە لەکاتێكدایە، لەدوای دستگیرکردنی ئەو کەسانە لەو سنورە، ئەوە بڵاوکرایەوە کە پێشمەرگە و کادری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن و لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکراون.