گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ 16توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و حەوت کەسیش گیانیانلەدەستدا

2020.03.26 - 17:35
عێراق؛ 16توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و حەوت کەسیش گیانیانلەدەستدا
ناس کورد- ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە و وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 35 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون و حەوت کەسیش گیانیانلەدەستداوە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 35 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترینیان لە بەغدایە کە 10 حاڵەتە و نۆ لە بەسڕە و حەوت حاڵەتیش لە کەربەلا، پێنج حاڵەتیش لە نەجەف و دوو لە واست و لە کەرکوک و زیاقریش یەک حاڵەت تۆمارکراوە. ، هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا حەوت کەسی دیکە بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، کە سێ کەس لە بەغدا و دووان لە کەربەلا و لە هەریەک لە موسڵ و بابلیش کەسێک گیانیلەدەستداوە. ، هاوکات وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، 16 کەسیش لە توشبووان چاکبوونەتەوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە. ، بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، تائێستا 382 کەس لە عێراق توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەکش 36 کەس گیانیانلەدەستداوە و 105 کەسیش چاکبوونەتەوە.