گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا حه‌بی كلۆرۆكوین سودی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا؟

2020.03.26 - 16:37
ئایا حه‌بی كلۆرۆكوین سودی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا؟
ناس کورد-   به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، دوای وته‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی كاریگه‌ری ده‌رمانی دژه‌ مه‌لاریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی به‌هۆی كۆرۆناوه‌، ده‌ستكراوه‌ به‌هه‌ڵگرتن و پاشه‌كه‌وت كردن و كڕینی ئه‌و ده‌رمانه‌ له‌چه‌ندین وڵاتی جیهاندا و به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ماده‌یه‌كی هاوشێوه‌شه‌وه‌ پیاوێكی ئه‌مریكی گیانی له‌ده‌ستدا. ، به‌پێی تویژینه‌وه‌ زانستیه‌كانیش ئه‌و حه‌به‌ی كه‌ تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ كرد سودی نابێت بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا. ، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ، تڕه‌مپ ووتی: " حه‌بی كلۆرۆكۆین و هیدرۆكیسدی كلۆرۆكۆین، له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكاری ئه‌رێنیان دروست كردووه‌". ، وته‌كانی تڕه‌مپ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و هه‌ندێ وڵات له‌وانه‌ لە جه‌زائیر و ئه‌نده‌نوسیا و نه‌یجریا به‌كارهێنانی ڕاگه‌یه‌نرا و داوای پاشكه‌وتكردنی له‌خه‌زێنه‌كاندا كرا و هیندستانیش هه‌نارده‌كردنی ئه‌و حه‌به‌ی ڕاگرت. ، ویلایه‌تی نیویۆرك داوای 70 هه‌زار پاكه‌ت حه‌بی كلۆرۆكۆینی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌تاقیگه‌ی كلینیكی دا به‌كاری بهێنێت له‌گه‌ڵ چه‌ند دەرمانێکیتردا ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كۆرۆنا، وته‌كه‌ی تڕه‌مپ بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌هۆی خواردنی ئه‌و حه‌به‌وه‌ گیان له‌ده‌ستبدات، حه‌بی ئاریزۆنای به‌كارهێنابو كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردن به‌كارناهێنرێت و ته‌نها بۆ كوشتنی كرمۆكه‌ی حه‌وزی ماسی به‌كارده‌هێنرێت. ، به‌پێی تویژینه‌وه‌ نوێیه‌كان، به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره‌ حه‌بێك به‌بێ ڕێنمایی پزیشك له‌نمونه‌ی حه‌بی هایدرۆكلۆركۆین ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵی كتوپڕ و مردن. ، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی مایۆكلینیك، حه‌بی كلۆرۆكۆین و كالیتر كه‌ به‌كارده‌هێنرێن دژی ڤایرۆسی ئایدز، هه‌روه‌ها له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆناش به‌كار ده‌هێنرێت ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ، چونكه‌ لێدانی دڵ به‌ڕاده‌یه‌ك خاو ده‌كاته‌وه‌ کە خه‌ڵكی به‌وه‌ ڕانه‌هاتووه‌. ، له‌سه‌ر وته‌كانی تڕه‌مپیش ، دكتۆر ئه‌نتۆنی ڤۆسی، سه‌رۆكی په‌یمانگای نیشتیمانی ئه‌مریكا بۆ نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ستیاری و په‌تاكان ڕایگه‌یاندووه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی چالاكبوونی ئه‌و ده‌رمانه‌وه‌ نیه‌ و پزیشكه‌كانیش هۆشداری له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردن ده‌ده‌ن. ، لای خۆشیه‌وه‌، دانیاڵ پرۆكس، پزیشكی پسپۆڕی له‌ ویلایه‌تی ئاریزۆنا ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت به‌شه‌كه‌یان پڕ بكه‌ن له‌و حاڵه‌ته‌ كتوپڕانه‌ی كه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دابوون كه‌ چاره‌سه‌رێكی ته‌مومژاویان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌ و به‌وه‌ش ته‌ندروستی خۆیان خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. ، بۆ یه‌كه‌مجار كلۆرۆكۆین له‌لایه‌ن چه‌ند تویژه‌رێكه‌وه‌ له‌ساڵی 2002 بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی سارس به‌كارهات، كه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌كۆرۆنا ده‌چێت. ، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی گۆڤاری ڤایرۆسه‌كانیش، كلۆرۆكۆین ده‌توانێت ڤایرۆسی سارس له‌چه‌ند خانه‌یه‌كدا په‌كبخات، به‌ڵام له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی تردا ئاكامێكی سه‌ركه‌وتووی نابێت. ، بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی كلۆرۆكۆین له‌وه‌وه‌هاتووه‌ هاوشێوه‌ی به‌كارهێنانی دژی ڤایرۆسی سارس، ده‌توانێت چالاكی كۆرۆنا كه‌مبكاته‌وه‌ یاخود بیكوژێت. ، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، بیرۆكه‌یه‌كی تری گرنگیدان به‌حه‌بی كلۆرۆكۆین له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئاكامی نامه‌یه‌كی چه‌ند توێژه‌رێكی چینیه‌وه‌ بووه‌ بۆ گۆڤاری ئاراسته‌كانی زانستی بایه‌لۆژیا و باس له‌وه‌ش كراوه‌ ئه‌و حه‌به‌ كاریگه‌ری بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌وكردنی سیسسه‌كان هه‌بووه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ڕویداوه‌، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و باره‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ ڕوو. ، به‌پێی تویژینه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسیش، كه‌ له‌سه‌ر توشبووانی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، به‌كارهێنانی ئه‌و حه‌به‌ سودی زۆری هه‌بووه‌.