گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نه‌بوونی داو و ده‌رمان خه‌ڵكی كوشتووه‌ نه‌ك شه‌ڕی بایلۆژی

خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئێرانی كه‌ توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوه‌ چه‌ند نهێنیه‌كی گرنگ ئاشكرا ده‌كات

2020.03.26 - 13:53
خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئێرانی كه‌ توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوه‌ چه‌ند نهێنیه‌كی گرنگ ئاشكرا ده‌كات
ناس کورد- هاووڵاتیه‌كی ئێرانی كه‌ خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆژیی زانیارییه‌ و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، له‌ناوچه‌كه‌یان له‌شاری ڕشت خه‌ڵكی به‌هۆی نه‌بونی و كه‌موكوڕی داو و ده‌رمانه‌وه‌ مردوون نه‌ك به‌هۆكاری تر له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌شاره‌كه‌یاندا. ده‌شڵێت، حكومه‌ت شه‌فاف نییه‌ له‌پێدانی زانیارییه‌كان و ده‌یانشارێته‌وه‌ و سوپای تێكه‌ڵی نه‌خۆشخانه‌كان كردووه‌ و متمانه‌ی له‌ده‌ستداوه‌. . له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزێۆنیدا، مه‌هدی ڕوداكی، خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له‌تاران ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، شاری ڕشت بووه‌ته‌ ناوه‌ندێك بۆ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ناوچه‌كانی تری وڵاتدا و هه‌موو شتێكیش له‌و ناوچه‌یه‌ كتوپڕ ڕوویاندا. . ڕوداكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، 31 ڕۆژ پێش ئیستا توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووە دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌چه‌ند نیشانه‌یه‌ك كردووه‌ كه‌ تیایدا ده‌ركه‌وتووه‌ و دواتر براكه‌ی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ بردوویه‌تی و ئه‌ویش به‌و هۆیه‌وه‌ توشبووه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئەوەى گه‌نجێكی به‌توانا بووه‌ زووتر لێی ڕزگاری بووه‌.   ئه‌و توشبووه‌ ده‌شڵێت، كاتێك گه‌یشتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ڕشت، به‌ڵام له‌وێ هیچ پسپۆڕیه‌كی لێنه‌بوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترساون یاخود نه‌یانویستووه‌ نه‌خۆش ببینن، دواتر به‌ره‌و كیلنیك چووه‌ و له‌پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه‌. . به‌رپرسی ئه‌و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژییه‌ وتوشییه‌تی ، دوای ده‌  ڕۆژ براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی له‌وێ بینویه‌تی ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ زۆر به‌رزه‌. ڕوداكی ده‌شڵێت، سوپا له‌ده‌رووبه‌ر و ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ جێگیر كراوه‌ و ئه‌وانیش به‌شێك بوون له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌ڵام جگه‌ له‌كارمه‌ند ئه‌و پزیشكی نه‌بینیوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند پشکنینێکى له‌وێ بۆ كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ ڕێژه‌ی ئۆكسجین له‌خوێنیدا به‌رزه‌ و كۆرۆناشی هه‌یه‌ داوای لێكراوه‌ بچێته‌ ماڵه‌وه‌ و خۆی كه‌ره‌نتینه‌ بكات. . له‌باره‌ی كه‌می داو و ده‌رمان له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا ، ئه‌و توشبووه‌ی كۆرۆنای ئێران وتوشیه‌تی، كاتێك چووه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌ به‌ڵام داو و ده‌رمان زۆر كه‌م بووه‌ و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌. قسه‌ له‌سه‌ر شه‌ڕی بایه‌لۆژی ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌و هه‌ستی به‌نه‌بوونی داو و ده‌رمان كردووه‌ نه‌ك شه‌ڕی بایه‌لۆژی، چونكه‌ ئێستا زه‌وی بۆ ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌ته‌ یه‌ك ناوچه‌ی جوگرافی چۆن ده‌كرێت وڵاتێك ئه‌و چه‌كه‌ دروستبكات و خۆیشی پێوه‌ بێت، ئه‌و گومانی له‌و ده‌نگۆیانه‌ هه‌یه‌. . ئه‌و توشبووه‌ی شاری ڕشت، بێزاری خۆیشی له‌ نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و مه‌ترسییه‌كان ده‌ربڕیووه‌ و ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كه‌دا ناكات و هیچ متمانه‌یه‌كیشی به‌ میدیا ناوخۆیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نیه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه‌ به‌ڕاستی ده‌یانگوازنه‌وه‌.   مه‌هدی باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌و كارتی بیمه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆی كراوه‌ هه‌مووی له‌نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت بۆی كراوه‌ هه‌موو ساڵێك ئه‌و پاره‌ی به‌حكومه‌ت داوه‌ به‌ڵام ئه‌و كه‌ پێویستی به‌حكومه‌ت بووه‌ بۆی نه‌كردووه. . له‌كۆتایی وته‌كانیشدا، ڕوداكی وتویه‌تی ، پڕوپاگه‌نده‌ كاتێك زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ گه‌ر شه‌فافیه‌ت نه‌بوو، ئێستا هه‌ست به‌زیان و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو و ئه‌و ڕه‌فتاری حكومه‌ته‌كه‌ی له‌و ڕووه‌وه‌ به‌لاوه‌ په‌سه‌ند نیه‌. .