گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى بۆردومانکردنى ناوچەى سەوزى بەغدا بڵاوکردەوە

2020.03.26 - 10:39
راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى بۆردومانکردنى ناوچەى سەوزى بەغدا بڵاوکردەوە
ناس کورد- شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ئەو بۆردومانە موشەکییە بڵاوکردەوە کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) کرایە سەر ناوچەى سەوز و نزیک لە باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق. . هاوپێچ لەگەڵ راگەیەندراوەکەدا شانەى راگەیاندنى ئەمنى چەند وێنەیەکى شوێنەوارى کەوتنى موشەکەکانى بڵاوکردۆتەوە. . بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بەهۆى کەوتنە خوارەوەى دوو موشەک لە ناوچەى سەوزى شارى بەغدا و لەنزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەو شارە، زەنگى ئاگادارکردنەوە لێدرا.   .   سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ناس کوردى وت “لەگەڵ لێدانى زەنگى ئاگادارکردنەوە لە ناو باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا، دوو موشەک لە نزیک باڵیۆزخانەکە کەوتنە خوارەوە”.   .   بەگوێرەى سەرچاوەکە “موشەکەکان لە رۆژهەڵاتى قەنات و بەدیاریکراوى لە ناوچەى زیونەوە ئاراستەى باڵیۆزخانەکە کرابوو”.   .   سەرچاوەکە رونیکردەوە “لەکاتێکدا ئەمریکییەکان دەیانویست یەکێک لە سەرکردە چەکدارەکان دەستگیربکەن، هەلیکۆپتەرێک ئەو سەرکردە چەکدارەى گواستەوە بۆ شوێنێکى نادیار و بۆ سەرقاڵکردنى ئەمریکییەکانیش هێزە چەکدارە نەناسراوەکان هەستان بە بۆردومانکردنێکى هەڕەمەکیانەى ناوچەى سەوز و نزیک لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا”.   .   بەگوێرەى وتەى سەرچاوەکەى ناس کورد، ئەو سەرکردە چەکدارییەى کە لەدەستى هێزەکانى ئەمریکا ڕزگارکرا شێخ ئەکرەم کەعبى، ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى نوجەبا بوو کە لە میواندارى یەکێک لە سەرکردەکانى هاوپەیمانى بەنا بوو. .