گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌و گازه‌ هۆكاره‌ بۆ هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌

کەمبونەوەى جۆرە گازێک وەختە ژیان لە ئیتاڵیا ئاسایى بکاتەوە 

2020.03.26 - 10:13
کەمبونەوەى جۆرە گازێک وەختە ژیان لە ئیتاڵیا ئاسایى بکاتەوە 
ناس کورد-  به‌پێی ئاژانسێكی ئه‌وروپی تایبه‌ت به‌ژینگه‌، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ و پاشه‌كشه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی نیترۆژین له‌ژینگه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیتاڵیادا كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، خه‌ریكه‌ ژیانی ئاسایی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و گازه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی دروستكردووه‌. . ئاژانسی ئه‌وروپی بۆ كاروباری ژینگه‌، ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا له‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵكی تیا كۆبونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌كردنه‌وه‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و پاشه‌كشه‌ی كردووه‌، ئه‌و ڕوداوه‌ش له‌ناوچه‌كانی تری ئه‌وروپادا ڕویداوه‌. . بەگوێرەى ئاژانسه‌كه‌ له‌میلانۆ كه‌ به‌پایته‌ختی ئابوری ئیتاڵیا ناسراوه‌، پاشه‌كشه‌ و كه‌مبونه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئوكسیدی نیترۆژین به‌ڕێژه‌ی 24% تۆمار كراوه‌، ئه‌وه‌ش بەراورد بە چوار هه‌فته‌ی ڕابردووا كه‌می كردووه‌. . ئه‌و گازه‌ له‌و ناوچانه‌وه‌ ده‌رده‌په‌ڕن كه‌ وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كالۆرین كه‌ ده‌بنه‌ هۆی هه‌وكردنی به‌هێزی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان. له‌16ى ئه‌م مانگه‌وه‌ بۆ 22ى ئه‌م مانگه‌، ئه‌و گازه‌ به‌ڕێژه‌ی 21% پاشه‌كشه‌ی كردووه‌. . ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ به‌ڕێژه‌یه‌ك ناوه‌نده‌كانی پیسكردنی كه‌ش به‌تایبه‌تی گازی دووه‌م ئۆكسیدی نیترۆژین پاشه‌كشه‌ی كردووه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ به‌ڕاده‌یه‌كی كه‌م جموجۆڵ و هاتووچۆ ده‌ستپێبكات، به‌تایبه‌ت له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان كه‌ ڕێو شوێنی كه‌ره‌نتینه‌كردنی تێدا گیراوه‌ته‌ به‌ر. . له‌ناوچه‌ی بێرگامۆی ئیتاڵیاش كه‌ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت، گازه‌كه‌ به‌ڕێژه‌ی 47% بەراورد بە چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌میی كردووه‌. له‌پایته‌ختی ئیتاڵیاش ،به‌ڕێژه‌ی 26 بۆ 35 % كه‌می كردووه‌. . هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاژانسه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ی ئه‌وروپا، له‌ناوچه‌كانی تری ئه‌وروپاش به‌تایبه‌تی ئیسپانیا گازه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ی كردووه‌ به‌ڕێژه‌ی 55% و له‌به‌رشلۆنه‌ش ڕێژه‌ی پاشه‌كشه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ 41%. . ئاژانسی ئه‌وروپی بۆ كاروباری ژینگه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌،ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ هیچ چاره‌سه‌رێك ناخاته‌ ڕوو بۆ قه‌یرانی گۆڕانكاری ئاو و هه‌وا.