گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گاردیان: ترەمپ کەلەڕەقى لەگەڵ شارەزایانى تەندروستى دەکات و بە عەقڵییەتى بازرگانێک مامەڵە لەگەڵ کۆرۆنا دەکات

2020.03.26 - 09:43
گاردیان: ترەمپ کەلەڕەقى لەگەڵ شارەزایانى تەندروستى دەکات و بە عەقڵییەتى بازرگانێک مامەڵە لەگەڵ کۆرۆنا دەکات
ناس کورد- سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆرۆنا مەترسیدارترە بۆ ئەمریکا و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی "لەنێوچوونی"  وڵات، ڕاشیگەیاند، قۆربانیانی ئەو قەدەغەی هاتووچۆیە لە خودی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێت. . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاش ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنى فۆکس نیوز بەرگریی لە سیاسەتی خۆی کرد بۆ ڕانەگەیاندنی قەدەغەى هاتووچۆ و وتی "زۆر کەس هاوڕان لەگەڵم. وڵاتەکەمان بۆ ئەوە دروستنەکراوە کە دابخرێت، دەتوانی وڵاتێک لەناوبەریت بەم جۆرە داخستنە". سەرۆکی ئەمریکا رونیکردەوە کە هەفتەی داهاتوو هەڵسەنگاندن دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری کەرەنتینکردن و دابڕانی کۆمەڵایەتی هەڵبوەشێنێتەوە، تاوەکو ئابوریی وڵاتەکەی دووبارە بەرەو باشبوون بڕوات. . دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی وت "ئێمە ناتوانین بۆوینگ لەدەستبدەین. ئێمە ناتوانین ئەم جۆرە کۆمپانیایانە لەدەستبدەین. ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە لەدەستبدەین، ئەوا بە سەدان هەزار کار لەدەستدەدەین، ملیۆنان کار لەدەستدەدەین". . وتەکانی ترەمپ ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆر بووەتەوە  لەلایەن شارەزایانی تەندروستی و کەسە دیارەکانی نێو کۆمەڵگەی ئەمریکی هاوشێوەی جاک مۆڵین، سەرۆکی هاوپەیمانی ئاینەکان کە دەڵێت:" لابردنی ڕێکارەکان بۆ بەرگرتن لەکۆرۆنا ئەگەری هەیە ژمارەیەکی زۆرترخەڵک بکات بە قوربانی، نازانم ترەمپ ئەو بەڵگانەی لەکوێ هێناوە کە دەڵێت پەتاکە تا جەژنى فسح نامێنێت". . هاوکات ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی  سەبارەت بەوتەکانی ترەمپ، بڵاویکردەوە:" دیارە بڕیارەکەی ترەمپ لە کەمکردنەوەی ڕێکارەکان لەبنەمایەکی تەندروستی و زانستیەوە سەریهەڵنەداوە بەڵکو بڕیارەکەی  تەنها لە بنەمای بازرگانی و بانگەشەی هەڵبژاردنەوە هەڵقوڵاوە". ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و رایگەیاند "لەوانەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ببێتە ناوەندی نوێی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کە لەئێستا نیویۆرک سەرچاوەی ئەو پەتایەیە لەو وڵاتە. .