گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: سێ توشبوى نوێى کۆرۆنا لەشارى هەولێر تۆمارکرا

2020.03.26 - 09:30
وەزارەتى تەندروستى: سێ توشبوى نوێى کۆرۆنا لەشارى هەولێر تۆمارکرا
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى سێ توشبووى نوێى کۆرۆناى لە شارى هەولێر، راگەیاند. . لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی کە هەموویان کەسوکاری تووشبێکی دوێنێی شاری هەولێرن". .