گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێکى موشەکى کرایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا [ڤیدیۆ]

2020.03.26 - 09:12
هێرشێکى موشەکى کرایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا [ڤیدیۆ]
ناس کورد- بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بەهۆى کەوتنە خوارەوەى دوو موشەک لە ناوچەى سەوزى شارى بەغدا و لەنزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەو شارە، زەنگى ئاگادارکردنەوە لێدرا. . سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ناس کوردى وت "لەگەڵ لێدانى زەنگى ئاگادارکردنەوە لە ناو باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا، دوو موشەک لە نزیک باڵیۆزخانەکە کەوتنە خوارەوە". . بەگوێرەى سەرچاوەکە "موشەکەکان لە رۆژهەڵاتى قەنات و بەدیاریکراوى لە ناوچەى زیونەوە ئاراستەى باڵیۆزخانەکە کرابوو". . سەرچاوەکە رونیکردەوە "لەکاتێکدا ئەمریکییەکان دەیانویست یەکێک لە سەرکردە چەکدارەکان دەستگیربکەن، هەلیکۆپتەرێک ئەو سەرکردە چەکدارەى گواستەوە بۆ شوێنێکى نادیار و بۆ سەرقاڵکردنى ئەمریکییەکانیش هێزە چەکدارە نەناسراوەکان هەستان بە بۆردومانکردنێکى هەڕەمەکیانەى ناوچەى سەوز و نزیک لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا". . بەگوێرەى وتەى سەرچاوەکەى ناس کورد، ئەو سەرکردە چەکدارییەى کە لەدەستى هێزەکانى ئەمریکا ڕزگارکرا شێخ ئەکرەم کەعبى، ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى نوجەبا بوو کە لە میواندارى یەکێک لە سەرکردەکانى هاوپەیمانى بەنا بوو. [video width="320" height="560" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/قصف-الخضراء-2-1.mp4"][/video] [video width="320" height="576" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/قصف-الخضراء-1.mp4"][/video] .